شبكة لالش الاعلامية

شەمبوويێ زەنگا ئێكه‌م رۆژا دەستپێکرنا سالا نوو يا خووندنێ دێ ئێته‌ لێ دان

شەمبوويێ زەنگا ئێكه‌م رۆژا دەستپێکرنا سالا نوو يا خووندنێ دێ ئێته‌ لێ دان

هەولێر-KDP.info-imagethumb-2

لەراگەیندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێیدا ھاتووە، لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەروەردەی پارێزگا و قەزاکان، بڕیارمان دا زەنگی دەستپێکی دەوامی قوتابخانەکان و دابەشکردنی پەرتووکەکان لە ڕۆژی شەممەدا ڕێکەوتی (١/١٠/٢٠١٦)ی زایینی بێت لە جیاتی (٢٧/٩/٢٠١٦)، بۆ ئەوەی خۆئامادەکردنی باشتر ئەنجام بدرێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، مامۆستایانی ئازیز قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دایک و باوکانی بەڕێز بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (۲٠۱٦ ـ ۲٠۱۷)ی زایینی، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوادارین بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، نەوەیەکی ھۆشیار و نیشتمانپەروەر و زانستپەروەر پێ بگەیێنین، بۆ خزمەتی کوردستان و پێشکەوتنی ھەرێمەکەمان، چونکە پەروەردە کلیلی ئەم ئامانجەیە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەم بارودۆخەدا کە ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی شەڕی بەرگریکردن بووەتەوە، لە سایەی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ سەنگەرەکانی خوێندنیش چۆڵ نابێت و تەواوکەری سەنگەری پێشمەرگە دەبن بۆ پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانی ئەم تێکۆشەرانە و گەلەکەمان بە گشتی. ئەم قەیرانە داراییەی ڕووی لە جیھان و ناوچەکە و کوردستانیش کردووە و لە دەرەوی دەسەڵاتی حکوومەت و ھەموومانە، جگە لەوەی کاریگەریی لەسەر تەواوی ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و کەرتەکانی دیکە کردووە، کاریگەریشی لەسەر ھەندێ پڕۆژە و کاری وەزارەتی پەروەردە ھەبووە، بەڵام بە ھیوابوون بۆ داھاتوو، نابێت کار و بەرنامەکانی پەروەردە بوەستێت و بۆ ئەم مەبەستەیش لە ڕووی زانستی و ھونەری و کارگێڕییەوە ھەنگاوی باش ھاویشتراوە.

روونیشکراوەتەوە کە، مامۆستایان، لە ڕووی داراییەوە لە ژیانێکی سەخت و دژواردان کە ھیچ کەسێکی خاوەن ویژدان نییە درک بەم ئێش و ئازارەیان نەکات، سەرەڕای ئەمەیش ڕێگەیان نەداوە سەنگەرەکانی زانست چۆڵ بێت. ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە خۆمان بە داکۆکیکار و بەرگریکاری مافەکانیان دەزانین و لەگەڵ ھەموو خواستە ڕەواکانیانداین، پێویستە ئەم ناخۆشییەی ژیان و داخوازییەکانیان تێکەڵی ھیچ جۆرە مەبەستێکی سیاسی نەکرێت بە تایبەتی لەم دۆخە ھەستیارەی کە ھەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، چونکە ئەرکی مامۆستا و سەروەرییەکانی زۆر لەمانە گەورەترن.

راگەیاندراوەکە ئاماژەیشی داوە، وەک وەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنی وەزیران لە ھەوڵی جددیدان تا بە پێی واقعی دارایی ھەرێم مشووریان لێ بخۆن و ئەوەی لە توانادا ھەبێت دریغی ناکەن. لێرەدا شوێنی خۆیەتی ئاماژە بە ھەڵوێستی جوامێرانەی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بکرێت کە سەرەڕای ئەوەی بە گیانی خۆیان بەرگری لە کوردستان و ئارامی ھەموومان دەکەن و منداڵ و خێزان و کەسوکاریان بێبەش کردووە لە نازی باوکایەتی ھاوسەریەتی و برایەتی.

لە کۆتاییدا ھاتووە، دەمانەوێت ئەوە ڕابگەیێنین کە لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەروەردەی پارێزگا و قەزاکان، بڕیارمان دا زەنگی دەستپێکی دەوامی قوتابخانەکان و دابەشکردنی پەرتووکەکان لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (١/١٠/٢٠١٦)ی زایینی بێت لە جیاتی (٢٧/٩/٢٠١٦)، بۆ ئەوەی خۆئامادەکردنی باشتر ئەنجام بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژنامەیەکا بریتانی: هێرشێن تورکیا 400 گوندێن هەرێمێ چوول کرینە

Lalish Duhok

پارتی پێشوازییێ ل بریارێن دادگه‌ها فیدرال دكه‌ت

Lalish Duhok

به‌رپرسێن هه‌موو لقێن پارتی دێ هێنه‌ گۆهارتن

Lalish Duhok