ئەڤ ساله بەرهەمێ هنگڤينى ل گەرمێن زێدهتره
باسنيۆز:
هەنگوین فرۆشێك، هێما بۆ ئەوە دەكات كە بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵ زیاترە لە پار، بەتایبەت لە دەڤەرە گەرمەكان و دەڤەری خۆشناوەتی، بەڵام هەنگوینی چیا، بەهۆی نەخۆشییەوە كەمی كردووە.
محەمەد سەعید مزوری، هەنگوین فرۆشە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمساڵ بەگشتی بەرهەمی هەنگوین بە گوێرەی دەڤەرەكە دەگۆڕێت، لە دەڤەری گەرمێن و دەشتەكان، بەرهەمیان زۆرباش بووە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان، بەرهەمەكە باش نەبوو، ئەو ناوچانەی تۆپباران كراوە، بەرهەمەكانیان زۆر باش نەبوو، نەخۆشیان هەبوو”.
ئەو هەنگوین فرۆشە، ئەوەشی خستەڕوو: “ئەمساڵ هەنگوینی كیوی زۆر كەم بوو، بەتایبەت هەنگوینی ئەو جۆرە مێروەی كە ڕەنگی قاوەییە، كە بە شەپەتوك ناسراوە، زۆر كەم بوو، ئێستا كیلۆی بە 100 دۆلار دەست كەوێت، خەڵك دەیكڕێت، چونكە دەگمەنە و دەبی زۆر بگەڕێیت تا بیدۆزیتەوە”.
گوتیشی: “ئەمساڵ بەرهەم لەچاو ساڵی پار باشتر بووە، بەتایبەت هەنگوینی گەرمێنە كەلە دەڤەری خۆشناوەتی و مێرگەسۆر، زۆر باش بووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
