شبكة لالش الاعلامية

چاڤدێره‌كێ سیاسی:بەغدا گەهشتيه‌ باوەريێ کو دژی سەربەخۆیا کوردستانێ نەبت

چاڤدێره‌كێ سیاسی:بەغدا گەهشتيه‌ باوەريێ کو دژی سەربەخۆیا کوردستانێ نەبت

هەولێر-KDP.info-imagethumb-1

ماموستایەکی زانکۆ دەڵێت، چوونی شاندی باڵای ھەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا مانای ئەوە نییە پاشەکشە لە سەربەخۆیی کراوە، بەڵکو بە ڕوونی، بەغدا پێی گوتراوە گەر شەریکی ڕاستەقینە نەبین ئێمە ماڵی خۆمان جیا دەکەینەوە.

چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ (عومەر نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “سەردانی شاندە پایەبەرزەکەی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ھەم پێکهاتەی شاندەکە و ھەم کاتی سەردانەکە و پرسەکانی گفتوگۆی لەسەر کراوە؛ ئەو بەستەڵەک و چەقەی نێوان ھەردوو لا، بەم سەردانە و سەردانی پێشووی حکوومەت توایەوە و شکا؛ پەیوەندییەکەی گەرم کردەوە.”

گوتیشی، بەپێی لێدوانی ھەردوو لا نیەتێکی باش ھەیە بۆ ئەوەی ھەوڵ بدرێت کار لەسەر کێشە ھەڵواسراوەکان بکرێت و چارەسەری بۆ بدۆزنەوە و ڕێککەوتنی لەسەر بکەن و، جێبەجێیشی بکەن.

ئەو چاودێرەی سیاسی ڕوونیشی کردەوە، ئەو سەردانە کاریگەرییەکی پۆزەتیفی دەبێت لەسەر گەڕانەوەی متمانە و تێکڵاوکردنی ئیرادەی ھەردوو لا بۆ ئەوەی سەرەتایەکی تازە لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەربکەوێت و، ئیساولا (؛ لە ئایندە) بە کردەوە دەرئەنجامەکەی دیار بکەوێت.

(عومەر نوورەدینی) گوتیشی، لەبارەی ھەموو پرسەکان بە ڕوونی قسەیان کردووە لەگەڵ بەغدادا؛ گوتوویانە ئەگەر ھاوبەشی ڕاستەقینە نەبین بڕیاری دیکەمان دەبێت و، دەکرێت دوو دراوسێی باش بین، کە ئەمانە ھەموو پرسی گرنگ و ستراتیژین.

ماموستای زانکۆ ڕاشیگەیاند، لە ساڵی ١٩٩٢وە لە گوتاری سەرۆک بارزانی شتێکی نەگۆڕ ھەیە؛ ئەویش گەلی کوردستان شایەنی ئەوەیە ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، بەڵام لە بەغدا باسی لەوە کرد کە گفتوگۆ لەبارەی ئەوپرسە زۆر گرنگە؛ کەواتە ھەرێم دەیەوێت لە پرسی سەربەخۆی مۆدێلێک تاقی بکاتەوە کە پێی دەڵێن ڕێگای نەرم و گفتوگۆ؛ ئەم شێوازە لە وڵاتان لەو ٢٠ ساڵەدا چاک سەری گرتووە.

باسی لەوەش کرد، گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا مانای ئەوە نیە پاشەکشە کراوە لە سەربەخۆیی، چونکە بەغدا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە کە دژی سەربەخۆیی ھەرێم نین و، ئامادەن گفتوگۆی لەسەر بکەن، بەڵام پێیان خۆشە لەگەڵ ئەواندا بمێنینەوە و، کوردیش ئەمجارە بە ڕوونی پێی گوتوونە گەر شەریکی ڕاستەقینە نەبین ماڵی خۆمان دەکەینەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کەشناسی:تۆزبارين دێ ده‌ستپێكت

Lalish Duhok

هێزێن پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ ل باشوورێ كه‌ركوكێ تێكشكاند

Lalish Duhok

کۆمیسیۆن:ل ده‌ستپێكا هەفتيا بێت دێ ئەنجامێن 100٪ێ يا دەنگان ڕاگەهينين 

Lalish Duhok