شبكة لالش الاعلامية

ل بوردۆمانه‌كا فرۆكێن شه‌ريێن هه‌ڤپه‌یمانان ل ئه‌نبار 30 تیرۆریستێن داعش هاتنه‌ كوشتن

ل بوردۆمانه‌كا فرۆكێن شه‌ريێن هه‌ڤپه‌یمانان ل ئه‌نبار 30 تیرۆریستێن داعش هاتنه‌ كوشتن 

كوردستان تيڤى620x339655423_imagethumb-aspx

له‌ بۆردوومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراق له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار 30 تیرۆریستی داعش كوژران .

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ زاری ئیسماعیل مه‌حلاوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزی ئاسمانی عێراق، بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ جه‌زیره‌ی ئه‌لبوعه‌لی جاسم زیاتر له‌ 30 تیرۆریستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك باره‌گا و ئۆتۆمێلی گرووپه‌كه‌ وێران كراون.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ رزگاركردنی جه‌زیره‌ی رومادی ده‌ستپێكردووه‌.

له‌و باره‌شه‌وه‌ ئیسماعیل مه‌حلاوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپا و چه‌كدارانی هۆزه‌كان توانییان ناوچه‌كانی ئه‌لبوشه‌ملون، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌لام و مزگه‌وتی ئیمان له‌ جزیره‌ی ئه‌لبو عه‌لی جاسم له‌ رۆژئاوای رومادی رزگار بكه‌ن و ده‌یان تیرۆریستی داعش له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژراون .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب فەرمانا عەبادی لژنەیەکا دییا ھووربینیێ گەھشتە ھەولێرێ

Lalish Duhok

حكومەتا ھەرێمێ كۆمەلگەها نێڤ دەولەتی ژ راگرتنا گەشتێن ئاسمانی ئاگه‌هدار كر

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتى:30 هه‌زار بیانی ل رێزێن داعشێ دا شه‌رى دكن

Lalish Duhok