به‌رپرسه‌كێ پارتی: مانا په‌كه‌كێ دۆخێ شنگالێ ئالۆزتركريه
باسنيۆز:
به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتیی كوردستان، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه و ده‌بێت شه‌نگال چۆڵ بكه‌ن.
وه‌حید باكۆزی، به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتیی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: “دوای شه‌هیدكردنی دوو پێشمه‌رگه له شه‌نگال، دواتر كه‌سێكی دیكه به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا تا به‌م شێوه‌یه بێت، ڕه‌وشی شنگال خراپتر ده‌بێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: “په‌كه‌كه گوێ بۆ هیچ ڕێسا و یاسایه‌كی حكوومه‌ت و یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌و سنووره ناگرێت، به‌رده‌وام كێشه بۆ شنگال دروست ده‌كات و به مانه‌وه‌شیان دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت”.
گوتیشی: “سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ئێزدی داوایان كردووه په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات و په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌وه بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
