خه‌لاتێ ئاشتی نوبل ب سه‌رۆكێ كۆلۆمبیا هاته دان
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا خوان مانۆئێل سانتۆس خه‌ڵاتی ئاشتی نوبڵی 2016 وه‌رگرت به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی 52 ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپی فارك كه بووه هۆی كوژرانی 220 هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌س.
كومیته‌ری نه‌رویجی نو‌بڵ رایگه‌یاند سانتۆس كۆتایی به درێژترین شه‌ڕی ناوخۆیی له مێژووی نوێ‌دا هێنا و ئه‌نجامێكی ئاشتیانه به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌یه و رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌ت و فارك له ریفراندۆمێكیدا ره‌تكرایه‌وه.
خه‌ڵاتی نو‌بڵ، رێبه‌ری فارك رۆدریگۆ لۆندۆ ـ تیمۆشێنكۆ بێبه‌ش كردووه كه رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ سانتۆس ئیمزا كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كۆلۆمبیا له ریفراندۆمێكدا، رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیان ره‌ت كرده‌وه، سانتۆس پێداگری له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی پلانی ئاشتی و به‌ردوامبوونی ئاگربه‌ست كرد.
كومیته‌ی ئاشتی نوبل رایگه‌یاند ده‌نگ نه‌دانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كۆلۆمبیا به رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ فارك به مانای ئه‌وه نییه ئاشتییان ناوێت، به‌ڵكو مه‌رجی خۆیان بۆ ئاشتی هه‌یه.
پێشتر دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاشتی نو‌بڵ رایگه‌یاندبوو ناوی سه‌رۆكی كۆلۆمبیا له‌ناو لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی ئاشتی نو‌بڵ ده‌رده‌هێنرێت، پاش ئه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له لایه‌ن خه‌ڵكی كۆلۆمبیاوه ره‌تكرایه‌وه.
نادیه موراد باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له لایه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوو، یه‌كێ له پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی ئاشتی نو‌بڵ بوو، به گشتی 376 كه‌س و رێكخراو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نو‌بڵ پاڵێوراوبوون.
خوان مانۆئێل سانتۆس له 10 ئابی 1951 له دایكبووه،
ساڵی 2010 به سه‌رۆكی كۆلۆمبیا هه‌ڵبژێردرا،
32مین سه‌رۆكی كۆلۆمبیایه،
له ساڵانی نیوانی 2006 تا 2009 وه‌زیری به‌رگری بوو،
له رۆژی 7 تشرینی یه‌كه‌می 2016 خه‌ڵاتی ئاشتی نو‌بڵ پێ به‌خشرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
