پيڤه‌له‌رزه‌كێ ل ئیستەنبولێ دا
رووداو – ئیسته‌نبوڵ
كاژێر 08:40 خوله‌كی سەرلەبەیانی رۆژی شه‌ممه 25-06-2016 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك لە شاری ئیسته‌نبوڵ روویدا و له ناوچه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه هه‌ستی پێكراوه، تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنه‌وه‌و ئه‌مبوڵانسه‌كان بڵاوه‌یان كرد‌و باری نائاسایی راگه‌یێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه به‌گوڕی 4.4 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌و سه‌رچاوه‌كه‌شی له ناوچه‌ی یاڵۆڤا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تاوەکو ئێستا نازانرێت زیانی گیانی و ماددی چه‌نده.
شاری ئیسته‌نبوڵ له‌سه‌ر هێڵی بۆشاییه‌كانی “فای”یـه و هه‌ر جۆره بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆی دروست ده‌كات و مه‌ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژی 17-08-1999 ئیسته‌نبوڵ به‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 7.8 پله‌ی رێخته‌ر هه‌ژی و بووه هۆی كوژرانی 17 هه‌زار و 480 كه‌س، برینداربوونی 23 هه‌زار و 781 كه‌س، په‌ككه‌وته بوونی 505 كه‌س و 11 ملیار دۆلار زیانی دارایی به‌م شاره گه‌یاند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
