شبكة لالش الاعلامية

دابه‌شكرنا نەفتا سپی بسەر مالان دا به‌رده‌وامه‌

دابه‌شكرنا نەفتا سپی بسەر مالان دا به‌رده‌وامه‌

ھەولێر-KDP.info-imagethumb-2

بەڕێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنیی ھەولێر، رەتی دەکاتەوە ھیچ فەرمانێک ھەبێت کە ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش نەکرێت و گوتی،10رۆژە دابەشکردنی نەوت دەستی پێکردووە و تا یه‌ك ماڵیش مابێت به‌رده‌وام ده‌بێ.

بەڕێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنیی ھەولێر(مستەفا تەھا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند “ئەمسال بەپێی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەرکی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا، پارێزگاکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتیی نەوت و کانزاکان، نەوت دابین دەکەن و دابەشی دەکەن، بۆیە ئێمە 10 رۆژ دەبێت لە حاجی ئۆمەرانەوە دەستمان کردووە بە دابەشکردنی و بەردەوامیش دەبین لە دابەشکردتی تاوەکو ھەموو خەڵک نەوت وەردەگرێت.”

(مستەفا تەھا) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ”بەھیچ شێوەیەک ھیچ فەرمانێک نییە کە ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش نەکرێت و دابەشکردنی بەپێی ئەو بڕه‌نەوتەی دێتە بەردەستی ئێمە، بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی، تەنیا جیاوازییەک هه‌بێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لە جیاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پارێزگاکان خۆیان دابینی دەکەن.”

گوتیشی، ”ئێمە وەکو پارێزگای ھەولێر، بۆ ئەمساڵ پێویستمان بە 100ملیۆن لیتر نەوتی سپی ھەیە، بۆ ئەوەی بەسەر خەڵکیدا دابەشی بکەین.”

(مستەفا تەھا) ئەوەشی خستەڕوو، كه‌ برێکی زۆر نەوتی سپییان دابەش کردووە، بەڵام پێویستیان بە زیاتر ھەیە، بۆ ئەوەی ھەموو خەڵکی نەوت وەربگرن.

به‌ گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌، پارێزگاری ھەولێر ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی رێژەیەکی زیاتری نەوت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دابین بکرێت و بەشێوەیەکی خێراتر نەوت دابەش بکرێت.

باسی لەوەش کرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێ، كه‌چی لە ھەندێک لە راگەیاندنەکان باسیان لەوە کردووە کە نەوتی سپی دابەش ناکرێت، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م ده‌نگۆیه‌ کاریگەری دەبێت و لە بازاڕەکان نرخی نەوت گران ده‌بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتى 17 سالان گه‌شتێن ئاسمانى دناڤبه‌را هه‌ولێر و پاريسێ دا دێ ده‌ستپێكه‌ن

Lalish Duhok

د رویدانەکا هاتنوچوونێ دا ل ئەمریکا 5 وەلاتیێن پارێزگەها دهۆکێ ژیانا خۆ ژ دەستدا

Lalish Duhok

ئه‌مریكا بۆ ئێكه‌م جار ‘ دایكا هه‌می بۆمبه‌یان‌ ل ڤی وه‌لاتی بكارئین

Lalish Duhok