ئه‌مریكا: ئاماده‌نینين داويا داعشێ ل عێراقێ رابگه‌هینین
K24 – ھەولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌باره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كۆتایی هێنانی داعش، ئاشكرای كرد كه سه‌ره‌ڕای پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی عێراق و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، به‌ڵام پێنتاگۆن هێشتا ئاماده نییه كۆتایی شه‌ڕی داعش رابگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها رۆب مانین، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌وان نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراقدا ماونه‌ته‌وه و هێشتا كاری زیاتر ماوه بكرێت بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی داعش و هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش ماوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
