شبكة لالش الاعلامية

ل كۆنفرانسێ مونته‌دای شه‌رق به‌حسێ رۆلێ پێشمه‌رگه‌ى و سه‌ركردایه‌تی بارزانی بۆ تێكشكاندنا داعشێ دئێته‌ كرن

ل كۆنفرانسێ مونته‌دای شه‌رق به‌حسێ رۆلێ پێشمه‌رگه‌ى و سه‌ركردایه‌تی بارزانی بۆ تێكشكاندنا داعشێ دئێته‌ كرن 

باسنيۆز:b010bbe830194043e9b0bfcf6aad7243_l

به‌به‌شداری نوێنه‌ری چه‌ند پارتێكی كوردی له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ كۆنفرانسی مونته‌دای شه‌رق له‌ژێر ناونیشانی (ڕوانگه‌یه‌ك بۆ سیسته‌می نوێی ناوچه‌كه‌ پاش ته‌نگه‌ژه‌كانی ئێستا) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد .

له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌ك له‌ هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆتی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شدارییان كردووه‌ و تێكڕا نزیكه‌ی سه‌د شاندی سیاسی و ئه‌كادیمی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بانگێشتی كۆنفڕانسه‌كه‌ كراون.

هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ (كوردستان24 ) رایگه‌یاند: “به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی كۆڕبه‌ندی شرق بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسێكی دوو رۆژه‌ بانگهێشت كراوین كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنی سیسته‌می نوێی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌كته‌ری سیاسی ناوچه‌ به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ بوونه‌، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ و بڕیاره‌ چه‌ندین پانێل رێك بخرێن گوتیشی: “له‌ پانێلێكدا باس له‌ روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ قوناغی ئێستا و قوناغی دوای داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ هه‌ن هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی هه‌رێم و سیاسه‌ته‌كانی بارزانی بۆ پرسه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و په‌یامی كوردستان به‌ به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه‌ راده‌گه‌ینین كه‌ به‌ بێ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر ناكرێن و باس له‌ رۆڵی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركردایه‌تی بارزانی بۆ تێكشكاندنی داعش ده‌كه‌ین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدا كێشەیەكا دی بۆ ئاوارەیان دروست دكەت

Lalish Duhok

هزار و 700 یه‌كێن ئاكنجیبوونێ دێ بۆ مامۆستایێن دهۆكێ ئێنه‌ چێكرن

Lalish Duhok

هێرشه‌كا داعش ل باژێرێ گه‌ياره‌ ل باشوورێ مووسلێ هاته‌ شكاندن

Lalish Duhok