رۆژناما گاردیان يا بریتانی:ژداعش مه‌ترسیدارتر دێ دروست بت
باسنيۆز:
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ شه‌مه ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی شاری موسڵ ببێته هۆی تێكدان و داڕووخانی شاره‌كه‌و زیاتربوونی ڕێژه‌ی بێ كاری، ئه‌وا ژینگه‌یه‌كی له‌بار درووست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی توندڕه‌وتر له داعش و مه‌ترسیدارتر، درووست ببێت.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته له‌سه‌ر سوپای عێراق، متمانه‌ی خۆی لای دانیشتووانی شاره‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سونه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه سه‌ركه‌وتنی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته، كارێكی چاوه‌ڕوان كراوه، به‌ڵام چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ی ئاینده‌ی شاره‌كه و ئه‌و وڵاته‌وه دێنه ئاراوه.
یه‌كێك له‌و پرسیارانه كه ڕۆژنامه‌كه ده‌یخاته‌ڕوو ئه‌وه‌یه، كه ئایا حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له دوای ڕزگاركردنی موسڵ به چی شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئه‌و شاره ده‌كات كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌بن، ئه‌وه‌ش له پاڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا و ڕێكخستنه‌وه ئیداری شاره‌كه له دوای زیاتر له دوو ساڵ داگیركاری له‌لایه‌ن توندترین ڕێكخراوه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقییه‌وه، ئه‌وه‌ی گواسته‌وه، كه :” كاتێك یه‌ك ملیۆن كه‌س له شارێكدا ده‌بن، ده‌بێت زۆر به وریاییه‌وه هێرش بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی موسڵ ته‌نها دوو هه‌فته ده‌بات یان دوو مانگ، نازانێت باسی چی ده‌كات”.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌شڵێت :” نامانه‌وێت ئه‌وه‌ی له ڕوومادی ڕووی دا، دووباره ببێته‌وه كه نزیكه‌ی 80% شاره‌كه ڕووخا، چونكه ئه‌وه ڕێژه‌ی بێ كاری زۆر زیاد ده‌كات، بۆیه له ئه‌نجام ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ درووستبوونی ڕێكخراوێكی زیاتر دڕندانه‌تر له داعش، درووست ده‌بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
