شبكة لالش الاعلامية

وەزارەت داخوازا دامەزراندنا چار هەزار كەسان دكن

وەزارەت داخوازا دامەزراندنا چار هەزار كەسان دكن

رووداو- هەولێر252458image1

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لیژنەیەك بۆ دامەزراندن پێكدەهێنێت، وەزیرێكیش دەڵێت، وەزارەتەكان بەپێی پێویستی خۆیان داوای دامەزراندنی چوار هەزار كەسیان كردووە.

رۆژی سێشەممە 11-10-2016 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری كۆبووەوە.

محەممەد هاودیانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەكی تایبەت لە ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری وەزارەتی دارایی درا بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی وەزارەت و فەرمانگەكان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان، لیژنەكە لە سەر بنەمای پێویستی وەزارەتەكان و توانای دارایی حكومەت خەڵك دادەمەزرێنێت.

محەممەد هاودیانی گوتیشی “بەهۆی وازهێنانی ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر و وەرگرتنی مۆڵەت بۆشایی لە ژمارەیەك وەزارەت دروستبووە، ئەو لیژنە بەداواچوون بۆ ئەو پرسە دەكات و دواتر ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دەدات چەند كەس دابمەزرێنێت”.

بەگوتەی ئەو وەزیرە “نزیكەی چوار هەزار داواكاری دامەزراندن لەلایەن وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت پێشكەشكراوە، ئەوەش لە توانای دارایی ئێستای حكومەتدا نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تەرمی دوو کۆچبەرێن دى يێن کورد گه‌هشتنه‌ هەرێمێ

Lalish Duhok

نوينه‌رێ كاكه‌ييان: فه‌رمانا ده‌سته‌سه‌ركرنێ بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچوويه‌ لێ هێش نه‌هاتينه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ دووپاتییێ ل پاراستنا مافێن مرۆڤى و ئازادییێ دكه‌ت

Lalish Duhok