ده‌سته‌يا ئامارا هه‌رێمێ: ئاواره 28 ژسه‌دێ ئاكنجيێن هه‌رێمێ پێكدئينن
كوردستان تيڤى
ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت رێژه‌ی 28 له‌سه‌دی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌ن، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه، سیروان محه‌مه‌د ده‌ڵێت ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، سیروان محه‌مه‌د له لێدوانێكدا رایگه‌یاند ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆر زۆره سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ئێمه بۆ خه‌مڵاندنی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌ی دانیشتوان بۆ ساڵی 2016 نزیكه‌ی پێنج ملیۆن 500 هه‌زار كه‌سه به‌ڕێگه‌ی پێشبینیكردنی ناڕاسته‌وخۆ كه رێگه‌یه‌كی ئامارییه و له‌و شوێنانه په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رژمێریی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گوتی: له ساڵی 2015 مانگی شه‌ش رووپێوێكی سه‌رتاسه‌رییمان بۆ ژماره‌ی ئاواره‌كان كرد و ده‌ركه‌وت ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌دوای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 دا تا مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2015 هاتوون بۆ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 12 هه‌زار كه‌س بوون، له پارێزگای دهۆك زۆرترینییان هه‌بووه، دوای هه‌ولێر و ئینجا سلێمانی، ئه‌و ئاوارانه پاش رزگاركردنی به‌شێك له ناوچه‌كانییان له ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌شێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
