جاف: كورد ب مه‌رج دێ ده‌نگى ب یاسايا لێپرسین و دادپه‌روه‌ری ده‌ن
هه‌ولێر-KDP.info- ![]()
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، ره‌خنه له پڕۆژه‌یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌گرێت و ده‌شڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌ی باس له لێخۆشبوونی هه‌ندێ كه‌س ده‌كات لانه‌برێت، ده‌نگی بۆ ناده‌ین و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
وه‌ك (ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری كراوه، به‌ڵام كورد مه‌رجی هه‌یه بۆ ده‌نگدان به یاساكه، ”له‌نێو یاساكه‌دا بڕگه‌یه‌ك هه‌یه و تێیدا هاتووه، ده‌توانرێ لێخۆشبوو‌ن بۆهه‌ندێ كه‌س ده‌ربكرێت و یاسا نه‌یگرێته‌وه كه پێویستیان پێی هه‌یه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات یاسا به‌سه‌ر هه‌موو به‌عسیه‌كاندا جێ به‌جێ نه‌كرێت.”
(جاف) گوتیشی “ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ده‌ستیان به خوێنی گه‌لانی عێراق سوور بووه، پێویسته له‌به‌رده‌م یاسادا وه‌ك یه‌ك بن. ئاخر ناكرێت هه‌ندێ كه‌س له یاسا ده‌ربكرێن و ته‌نیا یاسا به‌سه‌ر خه‌ڵكێكی بێده‌سته‌ڵاتدا جێبه‌جێ بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه لانه‌برێت ئێمه ده‌نگی بۆ ناده‌ین و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.”
جه‌خت ده‌كاته‌وه، ”پێمانوایه له رێگه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌وه، زۆرێك له به‌عسییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا و كه هێشتا له نێو یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا هه‌ن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
