به‌رپرسه‌كێ په‌رله‌مانى: ل قۆناغی داهاتى توركیا دێ ڤیزێ ده‌ته هه‌موو وه‌لاتيێن عێراقێ
باسنيۆز:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نیت، كه باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا، ده‌ست ده‌كات به جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و توركیا بۆ پێدانی ڤیزا به بێ به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماتی و خزمه‌تگوزارین، ئه‌وه‌ش له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
عه‌بدول باری زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕای گه‌یاند :” پێدانی ڤیزای توركیا به هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی ئه‌وانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كار ده‌كه‌ن یان له فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی دیكه له پێناو به‌ردوامیدانی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی هه‌ردوو وڵاته”.
ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، كه ئه‌و ڕێكاره قۆناغی یه‌كه‌مه تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ردوو لایه‌ن ده‌گه‌ن به ڕێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به ئامانجی پێدانی ڤیزا به‌هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی و توركی كه پاسپۆرتیان هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
