هەولێر.. سەنتەرێ رۆژنامەڤانى بۆ روومالکرنا ئۆپەراسیۆنا ئازادکرنا مووسل دئێته ڤه‌كرن
ZNA-هه‌ولێر
سه‌ركردایه‌تی ژووری عەمەلیاتی هاوبه‌ش بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ سه‌نته‌رێكی ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به ڕووماڵكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد، عەمید هەڵگورد حیکمەت بەرپرسی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو سەنتەرە پێکهاتووە لە نوێنەرانی هەڕێمی کوردستان، عێراق و هێزەکانی ئەمریکا و ئەرکیان ڕێکخستنی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوایە.
هەر لەو بارەیەوە، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت به به‌ره‌كانی شه‌ڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ده‌زگا هه‌واڵییه‌كانی عێراق و عه‌ره‌بی و جیهانی و هه‌روه‌ها هه‌موو په‌یامنێرانی ڕووماڵكردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كات كه بە مەبەستی ڕووماڵی هەواڵەکانی تایبەت بە شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، به‌زوترین كات ناوی كادیرانی میدیایی و ژماره‌ی ئۆتۆمبیله تایبه‌ته‌كانیان بنێرن بۆ ئەوەی هاوکاریی بکرێن لەڕووی گەیاندنی هەواڵەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ڕێگه به هیچ میدیاكارێك یان هیچ كه‌ناڵێك نادرێت به ڕووماڵكردن به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی یان ڕێگه‌پێدان كه له سه‌ركردایه‌تی ژوری عەمەلیاتی هاوبه‌ش ده‌رچووبێت.
ئاماژه‌ی بەوەش كردوه كه ئه‌و سهنتهرە ڕۆژنامه‌وانییه‌ی له هه‌ولێره، تایبه‌ت ده‌بێت به بەستنی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی و هه‌موو وته‌بێژانی فه‌رمی تیایدا ئاماده ده‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش لیستێك به‌ناوی ڕۆژنامه‌نوسانی ڕێگه‌پێدراو ده‌داته سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌ولێر بۆ ڕێگه‌پێدان بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كان و داوا ده‌كات هه‌موو گروپه میدیاییه‌كان له هه‌ولێر ئاماده‌بن بۆ ڕۆیشتن له هه‌ولێره‌وه بۆ قاعیده‌ی گه‌یاره، دوای وه‌رگرتنی ڕهزامهندییهكانیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
