شبكة لالش الاعلامية

راگەهاندنا وەزارەتا تەندروستی ده‌ربارەی ئۆپەراسیۆنا مووسلێ

راگەهاندنا وەزارەتا تەندروستی ده‌ربارەی ئۆپەراسیۆنا مووسلێ

باسنيۆز:c17ac98a5fe1d1f1874f22bb42a85fbb_l

ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند له‌ گشت میحوه‌ره‌كاندا ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنەوەی موسڵ.

دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگەیاند بەئامادەبوونی 22 ئۆتۆبێلی فریاکەوتن و هاوکاریی 100 کارمەند و ٦ پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری و شکاوی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنەوەی موسڵ دەكەن.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌ت دەڵێ ئەوان لە میحوەرەکانی باشیک و خازر تیمەکانیان دابەش کردووە و لەگەڵ هەر دەستەیەکی هێرشی پێشمەرگە راستەوخۆ یەک ئامبوڵانس و دوو کارمەند لەگەڵیان دەبن، لە پشت هێرشەکانیشەوە نەخۆشخانەی گەرۆکیان داناوە کە پزیشکەکان لەوێ ئامادەن و نەشتەرگەری بچوک ئەنجام دەدەن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ پێویستی به‌ هاوكاری زیاتر بوو، ئه‌وان توانای هاوكاری زیاتریان هه‌یه‌.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنەوەی موسڵ بەبەشداری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستی پێكرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێله‌كا بهێزا باران بارینێ روو ل ته‌ڤاهيا عێراقێ دكت

Lalish Duhok

وەزیرەکێ حوکمەتا هەرێمێ دەمێ ب دووماهی هاتنا پاشکەفتکرنا مووچەی دیار کر

Lalish Duhok

پارتی: داخوازا گۆڕان ژپەرلەمانێ عیراقێ سەرناگڕیت

Lalish Duhok