چه‌كدارانی “خه‌لیفه” به جلی ژنانه‌وه راده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دوو چه‌كداری داعش ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه له هه‌وڵدابوون به جلی ژنان خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و شاری مووسڵ جێبهێڵن، كه هه‌فته‌یه‌كه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ستیپێكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، كه خۆی وه‌ك خه‌لیفه و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی وه‌ك خه‌لافه‌ت ناساندووه، بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشیدا، ئێستا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به جلی ژنانه‌وه هه‌وڵی خۆده‌ربازكردندان.
رۆژنامه‌ی “سه‌ن”ی به‌ریتانی رۆژی پێنجشه‌ممه وێنه‌یه‌كی دوو چه‌كداری داعشی بڵاوكرده‌وه، كه هه‌وڵده‌ده‌ن به جلی ژنانه‌وه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، چونكه به گوێره‌ی دوایین بڕیاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه، ته‌نها رێگه به ژنان ده‌درێت، شاره‌كه به جێبهێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌نه‌رال گاری ڤۆلێسكی، فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌پارێزێت كه له مووسڵ ده‌رده‌چن و دڵنیایی ئه‌وه‌شیدا، كه رێگه‌ناده‌ن هیچ چه‌كدارێكی داعش، خۆیان بخزێننه ریزی ئاواره‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه كه چه‌كدارانی داعش، به جلی ژنانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و پێشتریش چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه دووباره بووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه هه‌وڵه‌كانییان بۆ ده‌ربازبوون، پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
