شبكة لالش الاعلامية

کچه‌ک دبتە شۆفێرا بارھەلگرێ

کچه‌ک دبتە شۆفێرا بارھەلگرێ

باسنيۆز:3b918edb9cd89f9ff1d581731a297d3d_l

کچێکی گەنجی بەریتانیا، کە ئێستا قوتابیی زانکۆیە، حەز بە لێخوڕینی بارھەڵگر دەکات و ئێستاش ئەم کارە دەکات.

ئامی کلارک، کچێکی تەمەن 19 ساڵی بەریتانییە و دانیشتووی شاری لینکۆڵنشایری وڵاتەکەیەتی، قوتابیی زانکۆی (ڕۆیال ئەگریکەڵچەر)ی بەریتانیایە، ئێستاش جگە لە خوێندن، شۆفێری بارھەڵگرە.

ئەم کچە لە کۆمپانیای باوکی کەلوپەل بە بارھەڵگر دەگوازێتەوە، لە پشووی ھاوینەی کۆلێژەکەشیدا، ھەمان کار دەکات، ھەروەھا بە لێخوڕینی بارھەڵگر دڵخۆشە.

ئامی بەھۆی لێخوڕینی بارھەڵگر بەم تەمەنەوە، لە وڵاتەکەی ناوبانگی پەیدا کردووە، ئەم کچە گەنجە بە ماڵپەڕە مەگەزینەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: “من حەز دەکەم زۆربەی کاتەکانم بارھەڵگر لێبخوڕم، بۆیە ئەو کاتانەی دەوامی زانکۆشم نییە، کەلوپەل بە بارھەڵگر دەگوازمەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كێڤژاله‌كێ ته‌مه‌ن 100 مليۆن سالان هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

رۆسیا د پێشبڕکییا تانکان دا بوو ئێکەم

Lalish Duhok

ده‌يكه‌كا تەمەن 54 سالى ژ كورێ خۆ گەنجتر دەردكەفت

Lalish Duhok