“نادیا موراد ب پشته‌ڤانيا حكوومه‌تا هه‌رێمێ ساخارۆڤ ب ده‌ست ڤه ئينا”
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له برۆكسل ئاشكرایده‌كات، به فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ له لایه‌ن نادیه موراده‌وه، به‌ڵام ناوبراو هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ئه‌و پشتیوانییه نه‌كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دلاوه‌ر خالد ئاژگه‌یی به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خاتوو (نادیە موراد و لەمیعە بەشار) و هاونیشتیمانیانی ئێزدی و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکات. هەر لەم بۆنەیەدا پێویستە سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین کە هەر لە سەرەتای پرۆسەی کاندیدکردنی خاتوو نادیە موراد-ەوە فەرمانی بە هەموو لایەن و دەزگا پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پشتیوانیکردن لە خاتوو نادیە موراد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ساخارۆڤ.
رۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتۆبه‌ری 2016، پەرلەمانی ئەوروپا هەردوو خاتوو (نادیە موراد و لەمیعە بەشار)ی وەک براوی خەڵاتی ساخارۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا دیاریکرد. خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە پاش خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، بە دووم خەڵاتی گرنگ لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادییەکاندا دادەنرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لە بەر ڕۆشنایی ئەو فەرمانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتییەکەمان لە ماوەی رابردوودا بەچڕی دەستی بە لۆبیکردن کرد لە ناو دۆستانمان لە پەرلەمانی ئەوروپا و تەواوی ئەو کەس و لایەنانەی کە لە بڕیاردان بۆ خەڵاتی ساخارۆڤ دا بەشدارن.
نوێنه‌رایه‌تییه‌كه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هاتووه: خۆشحاڵ و سەربەرزین کە هاندەرێك بووین بۆ بەجێگەیاندنی ئەو سەروەرییەی لە پەرلەمانی ئەوروپادا بۆ گەلەکەمان تۆمار کرا.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: هیوادارین کە خەڵاتی ساخارۆف ببێتە هاندەرێکی دیکە بۆ خاتوو نادیە موراد و هەموو لایەکمان بۆ ئەوەی کاربکەین بۆ بەسزاگەیاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و هەوڵبدەین کە کردەی جیۆناسیدی لەوشێوە دەرهەق بە گەلەکەمان دووبارە نەبێتەوە.
ئه‌م پشتیوانییه له كاتێكدایه، نادیه موراد، كه له میدیای جیهانیدا وه‌ك كچی كوردستان و هاووڵاتییه‌كی كوردی رزگاربووی ده‌ستی داعش ده‌ناسرێت، تا ئێستا سوپاسی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی نه‌كردووه، بۆ پشتیوانیكردنی له به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نادیه موراد له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئێمه و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی سووپاسگوزاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و گه‌ل و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاین بۆ وه‌ستانیان له‌گه‌ڵمان و ئه‌وه دانپێدانان و هاوخه‌مییه بۆ ئازاری ژنانی ئێزدی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و به نامه‌یه‌كی مێژوویی ده‌بینین بۆ داعش كه تاوانه‌كانیان له ئاستی جیهاندا ئیدانه ده‌كرێن و جیهانی ئازاد رێز له قوربانیدانی ئێمه ده‌گرێت و پشتیوانمانه.
نادیه موراد له وتاره‌كه‌یدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كورد و كوردستانی نه‌هێنا و پێكهاته‌ی ئێزدی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به (كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی) ناوبرد و داوای ناوچه‌یه‌كی پارێزراوی بۆ ئێزدییه‌كان كرد.
هه‌روه‌ها داواشی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه بكات كه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی ئێزدی كراون و سزای تاوانباران بدات.
بابەتی زیاتر
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
