مه‌ترسييا زێده‌تر ل سه‌ر ژیانا گرتيێن ئێزدی هه‌یه
باسنيۆز:
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاربووان له پارێزگای دهۆك روونی كرده‌وه، گه‌لێ رفێندراوی ئێزدی له مووسڵدا هه‌ن، مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه تیرۆریستان له‌گه‌ڵ ئازادكردنی مووسڵ ئه‌و رفێندراوانه له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن. داوا ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ پلانی رزگاركردنی شاری مووسڵ، پلانێكی تۆكمه‌ش بۆ رزگاركردنی رفێندراوان دابندرێ.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاربووان له پارێزگای دهۆك بۆ (باس)ی روون كرده‌وه: “ئێستا كاتی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه، مه‌ترسی له‌سه‌ر رفێندراوانی ئێزدی گه‌لێ زیاتر بووه، چونكه ئه‌و كاته‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌ڕۆن، ئه‌وا كچ و ژن و منداڵانی رفێندراویش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن، هه‌روه‌ك له فه‌للوجه گه‌لێ رفێندراوی ئێزدی هه‌بوون، كاتێك شاره‌كه رزگار كرا، تیرۆریستانی داعش رفێندراوانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گواسته‌وه”.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته روو، كه تا ئێستا 3700 كه‌سی رفێندراوی ئێزدی و بێ سه‌روشوێنكراو له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون، پتر له 2700 كه‌سیش به پشتیوانیی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رزگار كراون. ئێمه ده‌مانه‌وێ ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت و نهێنی بكرێت بۆ رزگاركردنی رفێندراوانی كوردی ئێزدی.
حوسێن قائیدی ده‌ڵێ: “رۆژانه هه‌وڵ ده‌درێت بۆ رزگاركردنی رفێندراوان، ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ پلانی رزگاركردنی مووسڵ، پلانێكی تۆكمه‌ش بۆ رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدیش دابندرێت، چونكه ئه‌گه‌ر رزگار نه‌كرێن، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كی گه‌لێ گه‌وره له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراوان روونی ده‌كاته‌وه، له فه‌للوجه‌ش گه‌لێ كچی ئێزدی هه‌بوون، كاتێك شه‌ڕی فه‌للوجه ده‌ستی پێ كرد، رێكخراوی تیرۆریستی داعش كچ و ژن و منداڵانی ئێزدیی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی گواسته‌وه. ئێمه ده‌ترسین له كاتی شه‌ڕی ئازادكردنی مووسڵیش، رێكخراوی داعش كچ و ژن و منداڵانی ئێزدی بۆ سووریا بگوازێته‌وه.
حوسێن قائیدی ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت و نهێنی بكرێت بۆ رزگاركردنی رفێندراوان، به‌شێكی زۆر له رفێندراوان رزگار ده‌كرێن، بۆیه داوا له هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت و نهێنی بكه‌ن بۆ رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی”.
هه‌روه‌ها گوتی: “رێكخراوی تیرۆریستی داعش كچ و ژن و منداڵانی ئێزدیی بۆ گه‌لێك وڵاتی عه‌ره‌بی گواستووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ رزگاركردنی مووسڵیش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان زیاتر ده‌بێت، داعش چاودێریی توندی خستووه‌ته سه‌ر رفێندراوان و رزگاركردنی ئه‌وان زۆر به زه‌حمه‌ت كه‌وتووه، چونكه داعش هه‌موو رێی رزگاربوونی له‌و رفێندراوانه گرتووه. ئه‌گه‌ر هه‌ر رفێندراوێك هه‌وڵی خۆ رزگاركردن بدات و داعش پێی بزانێت زۆر سه‌خت و دژوار ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات و ره‌نگه له‌ناویشی ببات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
