کوێت دێ دوو سەنتەرێن پزیشکی ل کوردستانێ ڤهكت
باسنيۆز:
کونسوڵی گشتیی کوێت لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی دوو سەنتەری پزیشکیی فریاگوزاری لە کوردستانی باشوور دروست دەکات.
رۆژی سێشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2016، عومەر ئەلکیندەری، کونسوڵی گشتیی کوێت لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و بۆ ناردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان.
عومەر ئەلکیندەری هەروەها رایگەیاندووە، کە حکوومەتی وڵاتەکەی لە چەند رۆژی داهاتوودا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکات، لە میانەی هاوکارییەکانیان بۆ ئاوارە عەرەبەکان لە کوردستانی باشوور.
کونسوڵی گشتیی کوێت لە هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی دوو سەنتەری پزیشکیی فریاگوزاریی لە نزیک گوندی حەسەن شام لە سنووری دەشتی نەینەوا، کە گوندێکی کوردستانییە، بۆ ئاوارە چاوەڕوانکراوەکانی خەڵکی مووسڵ دەکاتەوە.
عومەر ئەلکیندەری، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی کارە خێرخوازییەکانی وڵاتەکەی داناوە بۆ ئەندامدانی پرۆژەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
