شبكة لالش الاعلامية

هه‌فتيا داهاتى مووچێ وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى دێ ئێته‌ دابه‌شكرن

هه‌فتيا داهاتى مووچێ وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى دێ ئێته‌ دابه‌شكرن 

ZNA هه‌ولێرmucha
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاری وردبینیکردنی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی تەواو کرد.

سەرچاوەیەک لەنێو وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 31\10\2016، لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە گەیەندراوەتە وەزارەتی دارایی و لەسەر بڕیاری بریکاری وەزارەت، بەپەلە کاری وردبینی تێدا کراوە و ئەمڕۆ سێشەممە 1\11\2016، کاری وردبینیکردن لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە تەواو کراوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا وەزارەتەکەیان چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو پارەیە دەکات کە بەپێی پڕۆتۆکۆڵەکەی نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بڕیاری لێ دراوە. گوتیشی: ”چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا پارەکەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی کوردستان و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێ بکات“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

راگه‌هاندنه‌ك ژوه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى

Lalish Duhok

بینالی یلدرم:سەقامگیری و خۆشگوزەرانيا ھەرێما كوردستانێ گرنگە

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ: گوهۆڕینێن دوهى د بودجه‌ى دا هاتینه‌ كرن د نه‌ده‌ستوورى نه‌ و پێگیریێ پێ ناكه‌ین

Lalish Duhok