شاهجوانا مریشك ب نرخه‌كێ باش هاته فرۆتن
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا چه‌ند جۆره “مریشك و باڵنده‌یه‌كی جوانیی” خرانه مه‌زادی ئاشكراوه و خه‌ڵكێكی زۆر بۆ كڕێنیان كۆببوونه‌وه، مریشك و كه‌ڵه‌شێره‌كان له جۆره‌كانی”لاڤینده‌ر وایندوت” ی ئه‌مریكیی بوون كه بۆ جوانی خه‌ڵكی رایانده‌گرن.
له مه‌زادێكی ئاشكرادا چه‌ند جۆره مریشك و باڵنده‌یه‌ك نمایشكران ،له زۆربه‌ی پارێزگاكانی توركیاوه جۆره‌كانی مریشك و كه‌ڵه‌شێر و باڵنده‌ی جوانی هێنرابوون،به‌ڵام مریشكی”لاڤینده‌ر وایندوت” ی ئه‌مریكی توانی نازناوی “شاجوانی مریشك” به ده‌ست بهێنێت و به نرخێكی “1161 ” دۆلار فرۆشرا.
له‌و باره‌یه‌وه”ئه‌مین گۆكگۆز” سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌له‌وه‌ری ده‌واجن و جوانی به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه” مه‌زاده‌كه به ئاشكرا بووه و سه‌رنجی خه‌ڵكی توركیا و جیهانیشی بۆ خۆی راكێشاوه،كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وان بایه‌خ به باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌دات كه بۆ جوانی خه‌ڵك ده‌یكڕن و وه‌ك حه‌زێكی تایبه‌تی خۆیان به‌خێویان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی”باڵنده‌ی جوانی” به‌رده‌وام له مه‌زادی ئاشكرادا نه‌فرۆشراون له توركیا،به‌ڵام ئێستا په‌روه‌رده‌كردنی باڵنده‌ی ده‌واجن و جوانی خه‌ریكه لای خه‌ڵكی ده‌بێته حه‌ز و خولیا.
جۆره‌كانی مریشكی “لاڤینده‌ر وایندوت” ی ئه‌مریكی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بایه‌خێكی زۆری هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌نگیان سپییه و ئاسان به‌خێو ده‌كرێن،له ساڵێكیشدا 200 تا 240 هێلكه ده‌كه‌ن و كێشی ئه‌و مریشكه ده‌گاته 3 كیلۆگرام، به‌ڵام كه‌ڵه‌شێرێكی هه‌مان جۆر كێشه‌كه‌ی 4 كیلۆگرامه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
