فەرماندەیەکێ پۆلیسێن ئیتیحادی:هێزێن عێراقى چوونە ناڤ باژێرێ حەمام ئەلعەلیل ده
باسنيۆز:
فەرماندەی پۆلیسی ئیتیحادی و بەرپرسی میحوەری باشوور لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ ئاشکرای کرد، هێزەکانی عێراق چوونە نێو شارەدێی حەمام ئەلعەلیل لە باشووری مووسڵ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2\11\2016، فەریق ڕائید جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی ئیتیحادی، ڕایگەیاند: “هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی و سوات دەستیان بە چوونە ناو سەنتەری شارەدێی حەمام ئەلعەلیل کردووە کە 20 کیلۆمەتر لە باشووری مووسڵ هەڵکەوتووە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و داعش لەناو شارەدێیەکەدا دەستی پێ کردووە. گوتیشی: “چەکدارانی داعش دەیان بۆمبیان چاندووە و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان ئامادەکردووە، تاوەکوو ئاستەنگ لەبەردەم هێرشەکەی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر مووسڵ دروست بکەن”.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، تاوەکوو ئێستا، هێزە عێراقییەکان چەند گوندێکیان لە بەشی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە و ئێستاش پێکدادان لە چەند شوێنێکی دیکە هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
