جه‌وییا عێراقێ بۆ ئێكه‌مين جار بوو پاله‌وانا جاما ئێكه‌تيا ئاسیا
K24 ـ ده‌وحه
له یاریی فیناڵی جامی یه‌كییه‌تیی تۆپی پێی ئاسیا، یانه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی به گۆڵێكی بێ‌وڵام له یانه‌ی بێنگالوروی هیندی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خۆی و وڵاته‌كه‌یدا ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، یاری كۆتایی جامی یه‌كییه‌تیی ئاسیا به‌سوودی یانه‌ی جه‌وییه كۆتایی هات، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له خوله‌كی 70 حه‌مادی ئه‌حمه‌د بۆ جه‌وییه تۆماری كرد، به‌مه‌ش حه‌مادی به 16 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌شی پێده‌به‌خشرێت.
پێشتر یانه‌ی هه‌ولێر دووجار گه‌یشتووته یاری فیناڵی جامی یه‌كییه‌تیی تۆپی پێی ئاسیا، به‌ڵام هه‌ردووجاره‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی دوو یانه‌ی كوێتی نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
