شبكة لالش الاعلامية

“ئەو عەرەبێن زۆردارى ل شنگالیان كرين،پەكەكە دكه‌ته‌ چەكدار”

“ئەو عەرەبێن زۆردارى ل شنگالیان كرين،پەكەكە دكه‌ته‌ چەكدار”

شنگال-KDP.info-imagethumb

قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، ئەوانەی پێشتر لەلایەن پەكەكەوە لەخشتە برابوون، ئێستا پەشیمان بوونەتەوە، چونكە دەزانن هیچ ئامانجێكیان نییە و جگە لەوەیش، ئەو عەرەبانەی پێشتر تەعەدایان لە خەڵكی شنگال كردووە، پەكەكە دەیانكاتە چەكداری خۆی.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “ئەوانەی پێشتر لەلایەن پەكەوە بە قسەی جۆراوجۆر لەخشتە برابوون، لە ئێستادا لێیان دوور دەكەونەوە و پەشیمان بوونەتەوە، لەبەر ئەوەی دەزانن پەكەكە ناتوانێت خزمەتی شنگال و ئیدارەی شنگال بكات و، هیچ متمانەیەكیان بە پەكەكە نەماوە و دەشزانن لە داهاتوودا بۆ ئەوان دەبنە كێشە”.

(خەلیل) گوتیشی، خەڵكی شنگال كردەوەكانی پەكەكە دەبینێت و دەزانێت چ ئامانجێكیان هەیە، بۆیە بەردەوام لێیان دوور دەكەونەوە.

قایمقامی شنگال ئاشکرایشی کرد، “لە ئێستادا ئەو عەرەبانەی گوندەكانی دەوروبەری شنگال كە تەعەدایان لە شەڕەف و كەرامەت و ماڵی شنگالییان كردووە، رایان كردووە بۆ لای پەكەكە و ئەوانیش دەیانحەوێننەوە و بوونەتە چەكداری پەكەكە، بۆیە خەڵكی شنگال لە ئێستادا باوەڕیان بە ئەوان نەماوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاوارێن كەمپا ئێسیان داخوازا هاریكاریان دكن

Lalish Duhok

زارۆيه‌كى رزگاربوويێ ئێزدى نه‌ھامەتیێن داعش ڤه‌دگه‌رينت 

Lalish Duhok

حكوومه‌تا هه‌رێمێ هه‌موو پێتڤيێن قوتابخانێن شنگال دابين دكت 

Lalish Duhok