ئەندامهكێ مەکتەبا سیاسیا پارتی: رێ نادهين بەغدا راستەوخۆ مامهلێ لگەل سلێمانيێ بکت
باسنيۆز:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، باس لە هەوڵێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و ڕای دەگەیەنێت: ڕێگە بە سەرگرتنی هەوڵەکەی ئەم دواییەی گۆڕان نادەین کە دەیانەوێت بەغدا و سلێمانی بەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی ببەستن.
سەلاح دەلۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەوڵی هەندێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان بۆ ئەوەی بەغدا بەبێ گەڕانەوە بۆ کوردستان مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات، ڕێگای پێ نادرێت، چونکە خەڵکی سلێمانی و کوردستانیش ڕێگا بەوە نادەن کە خۆیان لە کوردستان جیا بکەنەوە، بەڵام ئەوە بزووتنەوەی گۆڕانە کە دەیەوێت تەکانێک بە جووڵەی سیاسیی خۆی بدات”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتیی کوردستان “ڕێگە نادات” سلێمانی جیا ببێتەوە و ڕای گەیاند: “نەک سلێمانی، بەڵکو ڕێگە نادەین بستێک لە خاکی کوردستان بکەوێتە دەست دەرەوەی بڕیاری سیاسیی کوردستانەوە، دەبێت لەگەڵ بۆچوونی گەلەکەمان هەنگاو بنێین”.
ئەوەشی وەبیر بزووتنەوەی گۆڕان هێنایەوە کە “لەپێناو یەکڕیزیی کوردستان، ”پارتی دەست بەرداری زۆر پۆستی خۆی بووە لە بەغدا”، وەک ئەو گوتی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
