کوردێن ئێزدی ب رێورسمێن ئایینی ڤهگهريانه باشیکێ
رووداو- باشیک
کوردانی ئێزدی بە رێورەسمێکی ئایینی تایبەت بە خۆیان گەڕانەوە باشیک، دوای ئەوەی زیاتر لە دووساڵ بوو شارۆچکەکەیان لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.
شارۆچکەی باشیک لە سنووری دەشتی نەینەوا دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ و 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری موسڵەوە دوورە. چەند پێکهاتەیەک لە باشیک دەژین وەک کوردی ئێزدی، موسڵمان، شەبەک و رێژەیەکی کەمی عەرەب.
بەرلەوەی داعش شارۆچکەی باشیک کۆنترۆڵبکات، ژمارەی دانیشتوانی باشیک 140 هەزار کەس بووە، لەسەدا 70ی دانیشتووانی سەنتەری باشیک کوردی ئێزدیین، سەدا 20ـیان کریستیان و سەدا 10شی کورد و عەرەبی موسڵمانن.
کاژێر 7:00ی بەیانی رۆژی دووشەممە 7-11-2016 هێزی پێشمەرگە شارۆچکەی باشیکیان کۆنترۆڵکردەوە، کە دەکاتە دوایین سنووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
