شبكة لالش الاعلامية

ئەندامه‌كێ پەرلەمانێ بریتانیا: پێشمەرگە سمبۆلا بهێزا ئێكگرتييا کوردە

ئەندامه‌كێ پەرلەمانێ بریتانیا: پێشمەرگە سمبۆلا بهێزا ئێكگرتييا کوردە

ئاژانسەکان-KDP.info-imagethumb

جاک لۆپریستی، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا کە حەفتەی ڕابردوو سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد بۆ هەرێمی کوردستان، لە وتارێکیدا کە لە سایتی کۆنزرفەتف هاوس، بڵاو کراوەتەوە، باس لە ئەنجامی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات کە لە میانەی ئەو سەردانەدا سەنگەرەکانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەروەها کەمپی ئاوارەکانی ناو هەرێمی بەسەر کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستاندا زۆر هەست بە ئارامی و دڵنیایی دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارەی بەریتانیا پێی وایە ئەگەر پشتیوانیی ئاسمانیی هێزی هاوپەیمانان بۆ پاراستنی هەولێر نەبوایە، هەرێمی کوردستان کە ئەو وەک وڵاتێکی پێشکەوتوو وەسفی کرد، دەکەوتە بەر مەترسیی داگیرکرانی لەلایەن داعشەوە.

جاک لۆپرستی لە وتارەکەیدا باس لەوە دەکات کە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە سوپاس کران بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە ڕاهێنانی سەربازیی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داوای هاوکاریی زیاتریان کردووە، هەربۆیە سەرۆکی شاندەکەی بەریتانیا داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کرد بەپەلە هاوکاریی زیاتری پزیشکی و تەندروستی بگەیەنێتە هێزی پێشمەرگە بەمەبەستی چارەسەرکردنی بریندارەکانی شەری داعش.

سەبارەت بە ڕەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش، ئەو پەرلەمانتارەی بەریتانی دەنووسێت کە کورد لەکۆتاییدا دەیەوێت لە بەغدا جیابێتەوە و ببێتە دراوسێیەکی باش بۆ عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و هەروەها ببێتە وڵاتێکی مۆدێرن و خاوەن سەروەری. قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، شەڕی داعش، دووبەرابەربوونی دانیشتوانی هەرێم و هەروەها تێنەگەیشتنی دەسەڵاتدارانی بەغدا گەڕاندەوە. باسی لە پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کرد کە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی چاکسازی و پلانیشی هەیە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری کە لەو بوارەدا پێویستی بە هاوکاریی ڕۆژئاوا هەیە.

لە کۆتایی وتارەکەیدا جاک لۆپریستی، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٠ەوە بەرەو دیموکراسیی ڕۆژئاوا دەڕوات، جەختی لەسەر پێویستیی چارەکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان کردەوە، لەهەمان کاتدا پێشمەرگەی بە سیمبولی بەهێزی ڕاگرتنی یەکڕیزیی کورد وەسف کرد و گوتی پێشمەرگە هاوڕیی ئێمەن و خۆمان بە قەرزداری ئەوان دەزانین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیراقێ د سالێ دا 150 بهێنڤه‌دان هه‌نه‌ و جڤاتا نوونه‌ران ل به‌ره‌ كێم بكه‌ت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى: دڤێت هه‌لبژارتن د سێ مه‌هێن بهێن دا بهێنه‌ كرن

Lalish Duhok

وه‌زیرا به‌رگریيا ئه‌لمانیا:پێشمه‌رگه‌ى ل ئازادكرنا مووسلێ رۆله‌كێ سه‌ره‌كی‌ دێ هه‌بت

Lalish Duhok