نه‌ژادپه‌رست هێرش دكه‌نه سه‌ر نادیا موراد
K24 – هه‌ولێر
نادیە موراد كچە كوردی ئێزیدی، باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وەرگری خەڵاتی ساخارۆف و پاڵێوراوی پێشووی خه‌ڵاتی ئاشتی نو‌بڵ ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی نه‌ژاد په‌رستان.
نادیه موراد له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوه: “له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری YazdaOrg كه‌وتینه به‌ر هێرشێك، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ژادپه‌رستییه كرد”.
له كۆمێنتێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: “به‌هۆی ره‌نگی پێستمان 45 خولهك له فرۆكه‌خانه بۆ پرسیاری ناپێویست راگیراین”.
ده‌شڵێت: “نابێت به نه‌ژادپه‌رستی به‌ره‌نگاری نه‌ژادپه‌رستی ببینه. تیرۆریسته‌كان به چاوی نامرۆڤ سه‌یرمان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێمه ئازادین و ناتوانرێ به‌هۆی ره‌نگی پێست، ئاین و نه‌ژاد دادوه‌ری بكرێین”.
نادیه موراد پاش ئه‌وه‌ی له چنگی تیرۆریستانی داعش رزگاری بوو، ده‌ست به كهمپهنێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كچان و ژنانی رفێندراوی ئێزیدی كرد و له لایه‌ن زۆرێكی له سه‌رانی وڵاتانی جیهان پێشوازی لێكرا.
نادیه موراد به‌هۆی هه‌وڵه‌كانییه‌وه بووه باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی نو‌بڵ پاڵێورا و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لامیا حاجی به‌شار خه‌ڵاتی ساخارۆفی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رگرت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
