كورته‌بالاترین بووك و زاڤا ل جیهانێ دا
K24 – هه‌ولێر
زۆربه‌ی خه‌ڵك خه‌ون به گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌م بووك و زاوایه، كورته‌باڵاترینن له جیهاندا هه‌رگیز هیوای شتێكی ئه‌وها ناخوازن.
هه‌ر دوو هاووڵاتی كورته‌باڵای به‌رازیلی، بێلۆڤیدس پائولۆ و كاتیوسیا هۆشینۆ بوونه كورته‌باڵاترین ژن و مێرد له جیهاندا و پێكه‌وه 181.41 سه‌نتی مه‌تر به‌رزن.
هه‌ردوو ژن و مێرد هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا له سوشیاڵ میدیا یه‌كتریان ناسی و له له‌نده‌ن زه‌ماوه‌ندیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل، له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایانگه‌یاند: “هیوادارین پێوه‌ری نوێمان هانده‌رێك بێت بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی جیهان كه جیاوازییه فیزیكییه‌كانی وه‌ڵا بنێن و پێویسته به یه‌كسانی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك مامه‌ڵه بكرێت”.
به‌هۆیه‌وه ناویان چووه كتبێبی جیهانی گینس و به كورته‌باڵاترین ژن و مێرد له جیهاندا تۆمار كراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
