شبكة لالش الاعلامية

سەرکردەیەکێ شیعە: داعش دەستدرێژى کريه‌ سەر زارۆكان

سەرکردەیەکێ شیعە: داعش دەستدرێژى کريه‌ سەر زارۆكان

باسنيۆز:1ff1311ce9498d2e2537936224abf264_l

سەرکردەیەکی شیعەی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەستدرێژییان کردووەتە سەر منداڵانی عێراق.

رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2016، عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژیانی منداڵانی عێراق بەردەوام لە مەترسیدا دەبێت، تاوەکو داعش و رێکخراوە توندڕەوەکان لە عێراق بمێنن.

لە بەیاننامەکەیدا، کە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵان بڵاوی کردووەتەوە، عەمار حەکیم باسی لەوە کردووە، کە داعش و رێکخراوە توندڕەوەکان دەستدرێژییان کردووەتە سەر مافی خوێندن، چاودێریی تەندروستی و دەروونیی و بگرە ژیانی منداڵانی عێراق.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داهاتێ هەرێما کوردستانی د هەیڤەکێ دا چەندە؟

Lalish Duhok

16تیرۆرست د ناڤ ئاواره‌یان دا هاتنه‌ گرتن مێژوویا به‌لاڤكرنێ: 2017/06/18 – 2:59 م 188 دیتن

Lalish Duhok

ھێزێن پێشمەرگەیان ھێرشەکا داعشێ شکاند

Lalish Duhok