“سالانه ل هه‌رێمێ زێده‌تر ژ 1000 كه‌سان ب روودانێن هاتوچوونێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستدده‌ن و 11 هه‌زار كه‌س ژى بریندار دبن”
خه‌ندان
كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تی هاتوچۆ له‌كوردستان هۆشداری له “خراپتربونی”دۆخی هاتوچۆ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵانه له‌هه‌رێم زیاتر له 1000 كه‌س به رووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندار ده‌بن.
كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی یاده‌وه‌ری قوربانییه‌كانی هاتوچۆ، كه وێنه‌یه‌كی بۆخه‌ندان نێردراوه، داوا له‌په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات كه كاری زیاتربكه‌ن له پێناو سه‌لامه‌تی هاتوچۆ.
روداوێکی هاتوچۆ – ئەرشیف
هیوا كاردۆیی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تی هاتوچۆ له كوردستان، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئاماره‌كانی قوربانیه‌كانی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان “مه‌ترسیدان و به‌م جۆره‌ی ئێستا به‌ره‌و خراپتریش ده‌روات، بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه كاری پێویست بكرێت بۆ چاككردنی دۆخی هاتوچۆ”.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌كه، له به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كانی هاتوچۆ ده‌ستیان كه‌تووه، ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 1000 كه‌س به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و 11هه‌زار كه‌س بریندارده‌بن.
روداوێکی هاتوچۆ – ئەرشیف
كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تی هاتوچۆ له كوردستان، ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌و له پێناو سه‌لامه‌تی هاتوچۆ كارده‌كات، له ساڵی 2007 ه‌وه دامه‌زراوه، بنكه‌ی سه‌ره‌كی له سلێمانیه.
به‌بروای سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تی هاتوچۆ، ئاماره‌كان به‌به‌رواد به ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان “مه‌ترسیدارن”، به‌و پێیه‌ی ساڵانه له وڵاتی سوید كه زیاتر له نۆ ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه 250 كه‌س به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان پێنج ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه‌و ئاماره‌كانیش زیاترن له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستیان كه‌تووه.
روداوێکی هاتوچۆ – ئەرشیف
كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تی هاتوچۆ له كوردستان، هۆكاری رووداوه‌كان به خراپی ڕێگاوبان و كه‌می هۆشیاری ده‌گێڕێته‌وه له‌لایه‌ن شۆفیرانه‌وه‌و به‌پێویستی ده‌زانێت كه هه‌ڵمه‌تی فراوانتر بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاتوچۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
” هۆشیاركردنه‌وه بۆ سه‌لامه‌تی هاتوچۆ ته‌نها به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ ناكرێت به‌ڵكو پێویسته شاره‌وانیه‌كان و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت هاوكاربن و پرۆژه‌یان هه‌بێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌كان، چونكه كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌كان به ئاسانی نایه‌تی دی، كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆریشمان كه‌مه”، هیوا كاردۆیی وایوت.
“به‌داخه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ری داعش و په‌كخستنی په‌رله‌مان و خه‌مساردی حكومه‌ته‌وه بواری سه‌لامه‌تی هاتوچۆ فه‌رامۆشكراوه‌و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر گیانی هاوڵاتیان زیادیكردووه”، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵه‌كه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
