شبكة لالش الاعلامية

کوردێن ئێزدی داخوازێ ژلایەنێن سیاسی دکن ب دەنگ بانگەوازييا بارزانی بچن

کوردێن ئێزدی داخوازێ ژلایەنێن سیاسی دکن ب دەنگ بانگەوازييا بارزانی بچن

باسنيۆز:acb976aa006c00ad9b0ac578fdec7b75_l

بەرپرسێکی کوردانی ئێزدی داوای لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی کورد و پێکهاتەکانی (ئێزدی، مەسیحی، شەبەک، تورکمان و کاکەیی)، بە دەنگ بانگەوازەکەی بارزانییەوە بچن.

شەمۆ قاسم، بەرپرسی لێژنەی ڕۆشنبیری لە دەستەی باڵای بنکەی (لالش)ی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”چەندە ئارامی و پێکەوەژیان و لێبووردەیی بەهێزتر بێت، کوردانی ئێزدی هەست بە بەختەوەریی زیاتر دەکەن“. گوتیشی: ”بارزانی خۆی لە مافی پێڕەوانی هەموو ئایینەکان بە خاوەن کردووە“.

شەمۆ داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد، بە دەنگ پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بچن. گوتیشی: ”هەر لایەنێک بەدەنگ ئەو پەیامەوە نەچێت، لە پاشەڕۆژی کورددا شوێنی نابێت“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە، گوتیشی: ”پاشەڕۆژی گەلی کورد لە دەست ئەو لایەنە سیاسییانەیە، هەر لایەنێک لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری نەکات، ئەوا کارێکی مەترسیدار دەکات“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڕێڤەبەرێ‌ سازیا ئێزدینا:بریارا پەرلەمانێ‌ ئەلمانیا بۆ ناساندنا جینۆسایدا ئێزدیان پێنگاڤەكا گرنگ بوو بۆ بدەستڤەئینانا دادپەروەریێ‌

Lalish Duhok

كچه‌كا دی یا ئێزدی هاته‌ رزگار كرن

Lalish Duhok

شانده‌كى بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا قوتابخانێن كه‌مپا داوديێ كر

Lalish Duhok