شبكة لالش الاعلامية

ژیانی مرۆڤ دەچتە دەرڤه‌ى گۆشا ئه‌ردى .. دەست بە دروستكرنا باژێره‌كى ل سه‌ر هه‌يڤێ هاته‌ كرن

ژیانی مرۆڤ دەچتە دەرڤه‌ى گۆشا ئه‌ردى .. دەست بە دروستكرنا باژێره‌كى ل سه‌ر هه‌يڤێ هاته‌ كرن

وشه‌51220161129800_mang14569pmg
ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا ئاشكرای كرد، بەم نزیكانە دەست دەكەن بە دروستكردنی پڕۆژەی دروستكردنی شارێك لەسەر مانگ و بەتەواوی فەراهمی دەكەن بۆ ژیان.

رۆژنامەی (گاردیان)ی ئینگلیزی لەسەر زاری یۆهان دیتریش وارنەر بەڕێوەبەری ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا بڵاوی كردەوە: چەند وەزیرێكی وڵاتانی جیهان كە بەم دواییە بەشدارییان لە كۆبوونەوەی شاری لۆسیرینی سویسڕایی كرد، پاڵپشتی و هاوكاری وڵاتەكانیان دووپات كردەوە بۆ پڕۆژە ئاسمانییەكان و هەروەها تاوتوێی پلانی دروستكردنی شارێكیان لەسەر مانگ كرد.

وارنەر ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئێستادا چەند كۆمپانیایەك كار لەسەر دروستكردنی پڕۆژەی دروستكردنی شار لەسەر مانگ دەكەن، جەختیشی كردەوە كە پڕۆژەكە ئێستا تەنیا وەك بیرۆكە نەماوەتەوە و بگرە هەنگاوەكانی یەكەمیشی بۆ ئەنجام دراوە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا تەئكیدیشی كردەوە كە كاری دروستكردنی شارەكەی سەر مانگ لە یەكەم كارەكانی داهاتوویان دەبێت و جەختیشی كردەوە كە بەم نزیكانە شارەكە بەڕووی ئەوانە دەكرێتەوە كە دەیانەوێ لەسەر مانگ ژیان بەسەر ببەن.

وارنەر ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئێستاوە و بەهاوكاری چەند كۆمپانیایەك دەستیان بە دروستكردنی پڕۆژەكە كردووە و بەڵێنیشی دا كە پڕۆژەكە بەسەركەوتوویی ئەجام بدەن.

جێی باسە ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا ماوەیەكی زۆرە كار لەسەر دروستكردنی پڕۆژەیەك لە بۆشایی ئاسمان دەكات بۆ ئەوەی ژیان بباتە دەرەوەی گۆی زەوی، پڕۆژەكە لە رابردوودا تەنیا لە چوارچێوەی بیرۆكە مابووەوە، بەڵام ئێستا كار لەسەر جێبەجێكردنی دەدرێت و یەكەم وێستگەی ژیانی داهاتووی مرۆڤیش لەسەر گۆی مانگ دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

درێژترين گه‌شتا فرۆكێ ل جيهانێ دا دێ ئێته‌ ئه‌نجام دان 

Lalish Duhok

کاریگەرترین رێ بۆ هێلانا جگارەکێشانێ هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

دەرمانه‌كێ نوو بۆ چارەسەريا شەکرێ هاته‌ پەسەندکرن

Lalish Duhok