باشترین چاره‌سه‌رى بۆ نه‌هێلانا كلۆرێ ددانان
هه‌ولێر – ZNA
كلۆربوونی ددان و ئازاره زۆره‌كه‌ی، به ته‌واوی بێزار و نیگه‌رانتان ده‌كات، كه‌وایه په‌نا بۆ پزیشك ده‌به‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه كۆتایی نایه‌ت، پسپۆران دووپات له ڕێگه‌یه‌كی سروشتی ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌توانێ كلۆربوونی ددان نه‌هێڵێ و ددانیش وه‌ك به‌فر سپی بكاته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش پێویستتان به پزیشك نه‌بێ.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، بۆ پاراستنی ددانه‌كانتان و نه‌هێشتنی كلۆربوون و ڕێگری له دروستبوونی كلۆری ددان، پێویسته ئه‌م ماسكه بۆ ددانه‌كانتان بكه‌ن، هه‌م ددان له كلۆربوون ڕزگار ده‌كات، هه‌م به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی سپی و ڕۆشنی ده‌كاته‌وه.
ماسكی زه‌ینی گوێز هیند و كه‌ركه‌م و زه‌یتی مێخه‌ك بۆ ددان، یه‌ك له‌سه‌ر چواری كه‌وچكێكی بچووك كه‌ركه‌م و یه‌ك له‌سه‌ر چواری كه‌وچكێكی بچووكی زه‌یتی گوێز هیند و دوو دڵۆپ زه‌یتی مێخه‌ك و كه‌مێك له خوێی ده‌ریایی ئاماده بكه‌ن، هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و به ته‌واوی له‌یه‌كی بده‌ن تا ده‌بێته گیراوه‌یه‌ك، ئنجا بیخه‌نه سه‌ر فڵچه‌ی ددان و بۆ ماوه‌ی دوو تا پێنج خولهك با له‌سه‌ر ددانه‌كانتان بمێنێته‌وه، ئنجا بیشۆن.
گیراوه‌ی سۆده‌ی نان و نه‌عنا، نیو كه‌وچكی بچووك سۆده‌ی نان و دوو دڵۆپ ئاوی لیمۆ و یه‌ك دڵۆپ زه‌یتی نه‌عنا و یه‌ك له‌سه‌ر چواری كه‌وچكێكی بچووك نه‌عنای وشك، پێكهاته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه و به فڵچه‌ی ددان له‌سه‌ر ددانه‌كانت بڵاوی بكه‌ره‌وه و لێی بگه‌ڕێ ماوه‌ی سێ خولهك به ددانه‌كانه‌وه بمێنێته‌وه و پاشان بیشۆن، ڕاسته‌وخۆ ددان سپی ده‌كاته‌وه و ئازار له‌ناو ده‌بات، پێویسته هه‌فته‌ی یه‌كجار ئه‌م گیراوه‌یه به‌كاربهێنرێت.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م گیراوانه سوودی زۆریان هه‌یه و به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ددانتان هیچ كلۆربوونێكی تێدا نه‌مێنێ، چونكه كلۆربوونی ددان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانه، دوو هێنده‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پێكهاته‌ی خۆراكی سوودبه‌خشه بۆ ددانه‌كان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
