شبكة لالش الاعلامية

چارەسەریا ڤان نەخۆشیان ب گیايێ گەنمى بکەن!

چارەسەریا ڤان نەخۆشیان ب گیايێ گەنمى بکەن!

باخچه‌:
گیای گەنم کاریگەرییەکی زۆر باشی ھەیە بۆ تەندروستی و چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی، ئەگەر بە شێوەیەکی بەردەوام بخورێت دەتوانێ زۆرێک نەخۆشی دووربخاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دکتۆر جەمیل ئەلقودسی گیای گەنم دەتوانێ چارەسەری نەخۆشیەکانی پیربوونی پێشوەختە، پارکینسۆن، زەھایمەر، ڕەقبوونی خوێن بەرەکان و ھیلاکی بکات.
لە ئێستادا بەھۆی پیس بوونی ژینگەوە نەخۆشیەکان زیاتر ڕوومان تێدەکەن لەش تووشی میکرۆب دەبێت، بەڵام گیای گەنم ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە و ناھێڵێت میکرۆبەکان بێنە جەستەوە و چەند ڤیتامینێکی تێدایە کە سوودبەخشن.
دەتوانرێت ڕۆژانە ئەم گیایە بخورێت بە سروشتی یان بە شەربەت، باشترە ڕۆژی ٢-٣ جار بخورێت، ئەگەر نەتوانیت بەو ڕێژەیە بیخۆیت دەبێ ڕۆژی یەک جاریش بێت بخورێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شنێشل : ره‌وشا بیزاریێ ژ دۆراندنا به‌رامبه‌ر چاپانێ ده‌ربازبوویه‌

Lalish Duhok

نەخوەشیا ئەل زەھایمەرێ

Lalish Duhok

باشترین رێ بۆ دابەزينا کێشێ

Lalish Duhok