كچه‌كا كورد دبته شاهجوانا ئيران
باسنيۆز:
له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران، كچه كوردێكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به شاجوانی ئه‌و وڵاته بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا.
سۆنیا بێتوشی، كچه كوردی شاجوانی ئێران بۆ ساڵی 2016، به ئاژانسی هه‌واڵی (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند “ڕۆژی 12/12/2016 له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران، به شاجوانی ئه‌و وڵاته بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرام”.
گوتیشی “مه‌راسیمی شاجوان له ئێران بۆماوه‌ی 4 ساڵی له‌سه‌ر یه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ئه‌مساڵ 80 كچ خۆیان ناونووسكرد، كه 10 كچیان گه‌یشتنه قۆناغی فیناڵ و له دواییشدا من توانیم نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنم و سه‌ری ژنان و كچانی كورد به‌رزبكه‌مه‌وه”.
ئه‌و كچه كورده، گوتیشی :” بڕیارمداوه له بواری كاری خێرخوازیدا كار بكه‌م، بۆئه‌وه‌ش ته‌نها ئێران هه‌ڵنابژێرم، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌م كاره‌كانم ببه‌مه هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان و خزمه‌تی كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت بكه‌م”.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئاهه‌نگی پێشبڕكێكه به بێ ئاماده‌بوونی پیاوان بووه، چونكه یاسای ئه‌و وڵاته ڕێگه به‌تێكه‌ڵبوون له ئاهه‌نگێكی له‌و شێوه‌یه نادات.
سه‌باره‌ت به سه‌رپۆشدان، شاجوانی ئێران، گوتی :” بۆ پێشبڕكێیه‌كی له‌م شێوه‌یه ئاساییه سه‌رپۆش نه‌كه‌یت، به‌و مه‌رجه‌ی پیاوی تیادا ئاماده نه‌بێت”.
سۆنیا بێتوشی ساڵی 1991 له شاری مه‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له 1دایكبووه، ماوه‌ی 8 ساڵه له‌بواری فاشن و دیزاین و نمایشی جلوبه‌رگدا كارده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
