بڤێ رێ مالئاڤایێ ل ئاره‌قا هاڤینێ بکه
خۆر 
وه‌ك ئاشكرایه ئێستا له وه‌رزی هاوین داین به شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌موو كه‌سه‌كان ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌ت كاتێك له ماڵ دێنه ده‌ره‌وه وه زۆربه‌ی جاره‌كان ئاماده‌كاریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بری ئاره‌قكردنه‌وه كه‌م بكاته‌وه به بەكارهێنانی بۆنبری ئاره‌قكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاره‌قكردنه‌وه‌یه نه‌مێنێت .
به گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه ئاشكراكراوه كه سركه‌ی سروشتی یارمه‌تیده‌ره بری هاوسه‌نگی ئه‌و ئاره‌قه‌كه‌ی ده‌یكه‌یته‌وه رایده‌گرێت له له‌شدا چونكه ده‌بێنه هۆی هاوسه‌نگردنی رێژه‌ی ئه‌و هایدرۆجینه‌ی كه له شدایه به تایبه‌ت له ژێرباڵه‌كاندا یان قاچه‌كانت وه ئه‌م سركه‌یه ناوده‌برێت به كوشته‌ی به كتریا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه .
چۆن ئه‌و سركه‌یه به‌كارده‌هێنێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئاره‌قكردنه‌وه :-
1. كه‌مێك ئه‌و سركەیە بهێنه بیخه سه‌ر پارچه لۆكه‌یه‌ك .
2. دواتر بیده له و شوێنانه‌ی كه ئاره‌ق ده‌كاته‌وه وه‌ك بن باڵ وه پێش نوستن ئه‌م كرداره ئه‌نجام بده .
3. بهێله پێوه‌ی بمێنێته‌وه ئه‌و سركه‌یه به درێژای شه‌و .
4. دواتر كه به‌یانی به ئاوی پاك ئه‌و شوێنانه بشۆ كه سركه‌كه‌ت لێداوه .
5. به درێژای شه‌و پشت ببه‌سته به‌مه و هیچ شتێكی دیكه به كارمه‌هێنه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
