چاوان برنجێ ئاسایی و پلاستیکى ژ ئێك دێ جودا كهى
باسنيۆز:
چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ لە یەکدی جیاکردنەوەی برنجی ئاسایی و برنجی پلاستیک ھەیە.
ماڵپەڕی (لایکس) بڵاوی کردووەتەوە، چەند ساڵێکە ڕاپۆرتێکی سینگاپووری لە ماڵپەڕە جیھانییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە، کە باس لەوە دەکرێت، ئێستا لە (چین)دا، برنج لە پلاستیک بەرھەم دەھێنرێت و دەفرۆشرێت، کە ئەمەش زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە.
لە ڕاپۆرتە سینگاپوورییەکاندا ئاماژە بەوەش دەکرێت، ئەو برنجانەی لە پلاستیک دروست دەکرێن، لەگەڵ برنج و بۆنی برنج تێکەڵی دەکەن، بۆیە کە بەرھەم دێت، ناتوانی لە یەکدییان جیا بکەیتەوە.
چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ لە یەکدی جیاکردنەوەی برنجی ئاسایی و برنجی پلاستیک ھەیە، یەکێک لەوانەش: کاتێک برنجەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر کوڵاند، برنجەکە بە ڕەقی دەمێنێتەوە و نەرم نابێتەوە.
ڕێگایەکی دیکە بۆ لە یەکدی جیاکردنەوەی برنجی ئاسایی و پلاستیک ھەیە، کە ئەمەش یەکێکە لە ڕێگا بەسوودەکان، کە پێویستە کەمێک برنج بکوڵێنیت، پاشان لێی گەڕێ تا برنجەکە دەسووتێت و بە ژێر مەنجەڵەکەوە دەنووسێت، ئینجا بۆنی ئەو برنجە بکەن کە بە ژێر مەنجەڵەکەوە نووساوە، ئەگەر بۆنی پلاستیکی لێ ھات، واتە ئەو برنجە لە پلاستیک دروست کراوە، ئەگەریش تەنیا بۆنی سووتانی لێ دەھات، واتە برنجەکە ئاساییە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
