ئێك ژ کوشتيێن هێرشا ئیستەنبول خەلکێ هەولێرە
ZNA
یەکێک لەو کەسانەی لە ئاهەنگی سەری ساڵی 2017 لە ئیستەنبوڵ بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە کوژرا، گەنجێکی خەڵکی هەولێرە.
بەپێی گوتەی هاوڕێیەکی ئەو گەنجە “(ئ. ع.) بۆ مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ سەری ساڵ چووەتە ئیستەنبوڵ، بەڵام بووە ئامانجی هێرشە چەکدارییەکەی سەری ساڵی ئیستەنبوڵ و کوژرا، هەروەها دوو هاوڕێی دیکەی کە خەڵکی باشووری کوردستانن و لەگەڵیدابوون لەو هێرشەدا بریندار بوون”.
.بەپێی گوتەی هاوڕێکەی (ئ. ع.)، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە “ئەو، لەدایکبووی ساڵی 1994 بووە و خوێندکاری زانکۆی جیهان بووە.
ئێستاش باوکی چووتە ئیستەنبوڵ بۆ ئەوەی تەرمەکەی بهێنێتەوە”. شەوی رابردوو چەکدارێک کە گەواهیدەران دەڵێن جلوبەرگی سانتای پۆشیوە و “بابا نۆئێلێکی تیرۆرست بووە” گوللـەی هەڕەمەکی تەقاند، لە ئەنجامدا 39 کەس کوژران، کە بەپێی سولەیمان سۆیڵۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا 16ـیان بیانین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
