شبكة لالش الاعلامية

ئه‌ڤ ساله‌ 14 روودانێن فەلەكی دێ روودەن

ئه‌ڤ ساله‌ 14 روودانێن فەلەكی دێ روودەن

K24 – ھەولێرfalk-dyarda

بەپێی داتا فەلەکیەکان لەساڵی 2017، چواردە دیاردەی فەلەکی لەجیھاندا روودەدەن و ھەندێك لەو دیاردانە لە ھەرێمی كوردستان و عێراق بەدی دەكرێن.

بە گوێرەی داتا و ئەژمارەكانی رێكخراوی فەلەكناسی ھەرێمی كوردستان چەندین دیاردەی فەكەكی لە ئەمساڵدا روودەدەن لە 11/2/2017، دیاردەی مانگ گیران روودەدات و لە باشووری ئەمریكا و رۆژھەڵاتی كەنەدا و زەریای ھێمن و ئەوروپا و ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا بەدی دەكرێت، لە ھەرێمی كوردستان و عێراق دیاردەی مانگ گیران لە كاتژمێر1:38 شەو دەست پێدەكات تا كاتژمێر 5:51 بەیانی كۆتایی پێدێت.

ھەروەھا خۆرگیرانی ئەلقەیی لە 26/3/2017 روودەدات، ئەم خۆرگیرانە لە کەنارەکانی ووڵاتی چیلی و باشووری ئەرجەنتین و ھەروەھا باشووری ئۆقیانوسی ئەتڵەسی و وڵاتانی ئەفریقا و ئەنگۆلا و کۆنگۆ بەدی دەکرێت، لە وڵاتانی ئەمریکای باشوور و باشووری رۆژئاوای ئەمریکا بەشێوەی خۆرگیرانی ناتەواو بەدی دەکرێت و لە ھەرێمی کوردستان بەدی ناکرێت.

مانگ گیرانی ناتەواو 7/8/2017، روودەدات، ئەم مانگ گیرانە لە رۆژھەڵاتی ئەفریقا و ناوەڕاستی ئاسیا و ئۆقیانۆسی ھیندی و کیشوەری ئوسترالیا بەدی دەکرێت ، لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانرێت بەدی بکرێت، لەسەرەتای بەدیارکەوتنی مانگ کەوتوەتە نێو سێبەری زەوی، کاتژمێر 8:26 شەو دەگاتە بەرزترین ئاست ، کاتژمێر 11:47 شەو کۆتایی دێت.

خۆرگیرانی تەواو 21/8/2017 دیاردەی خۆرگیران روودەدات، ئەم خۆرگیرانە لەناوەڕاستی ئۆقیانۆسی ھێمن دەست پێدەکات و ھەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا بەدی دەکرێت و لە ئۆقیانۆسی ئەتڵەسی بەکۆتایی دێت، لە ھەریەکە لە وڵاتانی باکووری کیشوەری ئەمریکای باکوور و باشوور بەشێوەی خۆرگیرانی ناتەواو بەدی دەکرێت و لە ھەرێمی کوردستان بەدی ناکرێت.

بە گوێرەی راپۆرتی رێكخراوی فەلەكناسی ھەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017، چواردە دیاردەی فەلەكی لە جیھان روودەدەن، تەنھا دوو دیاردەی مانگ گیرانی ناتەواو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەدی دەکرێت.

پێویستە بچیتە ژوورەوە بۆ

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هاڤينا ئه‌ڤ ساله‌ گه‌فان ل ئاژه‌لان دكت

Lalish Duhok

بزانن تەلەڤزیۆن چەند زیانێ دگه‌هينته‌ زارۆكان؟

Lalish Duhok

چیرۆكا دروستكرنا سەیرترین باژێرێ دنیايێ

Lalish Duhok