راپۆرتهكا نێڤ دهولهتى وهلاتێن جيهانێ وەک پێتڤى پالپشتێ شیردانا سرووشتی نینن
رووداو-سلێمانی
سێ رێکخراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیاندا دەڵێن هیچ وڵاتێکی جیهان کار لەسەر پێوەرەکانی شیردانی منداڵان ناکات، بەتایبەت بنەمای ئەوەی لە شەش مانگی یەکەمی تەمەندا نابێ منداڵ جگە لە شیری دایکی هیچی دیکە بخوات.
راپۆرتەکە بە هاوبەشی لەلایەن یونیسێف، تەندروستی جیهانی و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ شیردانی سرووشتی ئامادەکراوە.
بەپێی راپۆرتەکە لە 194 وڵاتی جیهاندا 40%ی ساوایان تەنیا شیری دایکیان پێدەدرێ.
لە هەمان راپۆرتدا هاتووە، لەو 194 وڵاتەی داتاکانیان وەرگیراون، تەنیا لە23 وڵاتدا 60%ی منداڵان بەهرەمەندن لە شیری سرووشتی دایکیان و ئەوانی دیکە رێژەکە تێیاندا کەمترە.
هەفتەی یەکەمی مانگی ئاب وەک هەفتەی جیهانیی شیردانی سرووشتی دیاریکراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
