وه‌زاره‌تا ساخله‌ميێ ده‌ست ب دامه‌زراندنێ دكت
ZNA- هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕایده‌گه‌ێنێت، نزیكه‌ى هه‌زار ده‌رچووى كۆلێژه پزیشكیه‌كان داده‌مه‌زرێن و پێده‌چێت له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ناویان ڕابگه‌یه‌نرێت.
خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێم، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند :” له نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستیه‌كان پێویستى زۆرمان به پزیشكه له پسپۆڕیه جیاجیاكان، بۆیه دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داواكاریمان دایه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، خۆشبه‌ختانه ئێستا ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه و پێده‌چێت له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا بڕیاره‌كه ده‌ربچێت”.
گوتیشى: “ئه‌وانه‌ى داده‌مه‌زرێن ده‌رچووى ساڵى رابردوو و ئه‌مساڵى كۆلێژى پزیشكین له به‌شه‌كانى پزیشكى گشتى، ددان، په‌رستیارى و ده‌رمان ن و به شێوه‌ى هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێن”.
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه دواى ده‌رچوونى ناوه‌كان به‌پێی پێویست پزیشكه‌كان به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ند و نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كانى شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم، دابه‌ش ده‌كه‌ین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
