شبكة لالش الاعلامية

هۆزێن عەرەبێن نەینەوا: دژى هەر هێزه‌كێ دێ سه‌كنين شەرێ پێشمەرگەى بکت

هۆزێن عەرەبێن نەینەوا: دژى هەر هێزه‌كێ دێ سه‌كنين شەرێ پێشمەرگەى بکت

مووسڵ-KDP.info-imagethumb

هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا، دژی لێدوانەكەی (مالیكی) دەوەستنەوە و ڕایدەگەیێنێ، “پێشمەرگە پارێزەری شەڕەف و كەرامەت و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە، كە (مالیكی) لەناوی برد، بۆیە دژی هەر هێزێک دەوەستینەوە کە دژ بە پیشمەرگە شەڕ بکات.”

(مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت) گوتەبێژی فەرمی بە ناوی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەواوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ” لێدوانی (مالیكی) نیشانەی تێكچوونی عەقڵیەتی و، وەكو هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوایش تێبینیمان كردووە هێزەكانی پێشمەرگە لە ساڵی 2003ـوە تا 3-8-2014، لەوكاتەی (مالیكی) مووسڵی دایە دەست داعش، هیچ هەستمان بە گرفتی تایفی و دەستدرێژیكردنە سەر عەرەب نەكردووە لە ناوچەی رۆژئاوای دیجلە و دەشتی نەینەوا “.

(ئەلحوێت) دەڵێت: “لێدوانی (مالیكی) ڕەت دەكەینەوە و وەكو هۆزە عەرەبەكانی نەینەوا بڕیارمان داوە، ئاییندەمان لەگەڵ ئاییندەی كوردستان بێت و، لێدوانەكەی (مالیكی) و كەسانی وەكو ئەو، قبووڵ ناكەین”.

گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا جەخت دەکاتەوە: “هێزی پێشمەرگە شەهیدیان داوە و، دەریایەك خوێنیان ڕشتووە لە پێناو ئازادكردنی ئەو ناوچانەی كە (مالیكی) دانی بە داعش و، هەموو پێكهاتە ئایینییەكان بوونە قوربانی كە هۆكارەكەی هەر (مالیكی) بوو، ئەو كەسەی هەڵوێستی تایفی بەكارهێنا لە ماوەی حوكمڕانییەكەی و هەورەها خاوەن هزرێك بوو كە مەبەستی تێكدانی نێوان پێكهاتەكان بوو”.

(ئەلحوێت) پێداگری دەکات لەوەی کە “وەكو هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا، هیچ دەستدرێژییەك قبووڵ ناكەین بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە و، ئێستا هاووڵاتیی عەرەب بوونیان هەیە لە ریزی هێزەكانی پێشمەرگە، كە گیانی خۆیان كردووەتە قوربانی و خەڵكی سڤیلیان رزگار كردووە و، هەستاون بە پاراستنی شەڕەف و كەرامەت و پێكەوەژیانی ئاشتیانە، كە (مالیكی) لەناوی برد، لەو كاتەی مووسڵ و ناوچەكانی تری دا بە دەست داعشەوە”.

گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا بەپێویستی دەزانێ، “حكوومەتی عێراق لێپێچینەوە لە (مالیكی) بكات، هەروەك چۆن هەستا بە لێپێچینەوە لەگەڵ (سەددام حوسێن) لەسەر تاوانەكانی كە هاوشێوەی تاوانەكانی (سەددام)ـە و گەلی عێراق بوونەتە قوربانی، بۆیە هەموو ئەو كەسانەی كە قسە لەسەر ئەو ناوچانە دەكەن كە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە ئازاد كراون، شەڕیان لەگەڵدا دەكەین و دژیان دەوەستینەوە، هەروەك چۆن دژی داعش وەستاینەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكوومەتا توركیا: ب فرۆكه‌يا ئێف 16 دێ بەشداريێ د شەرێ مووسل دا كەین

Lalish Duhok

“ل ده‌ستپێكا  سالا نوو رێککەفتنا ھەرێمێ و بەغدا دێ ئێته‌ بجهئينان”

Lalish Duhok

ساخله‌ميا عێراقێ کاروانه‌كێ ڤاكسينا فایزەر بۆ کوردستانێ هنارت 

Lalish Duhok