د.عەلی میران: ناڤئينانا رۆژئاڤايێ کوردستانێ ب باکوورێ سووریا، ئەدەبیاتا حزبا بەعسە
هەولێر-KDP.info-![]()
(د.عەلی میران) شارەزا لە كاروباری سووریا دەڵێ، ناوهێنانی رۆژئاوای كوردستان بە باكووری سووریا تەنیا ئەدەبیاتی حزبی بەعسەو زیانی زۆری بۆ خەباتی گەلی كورد دەبێت.دەشڵێ، هەشت هەزار گەنجی كورد لە رۆژئاوای كوردستان شەهید بوونە تەنیا لە پێناو رۆژئاوای كوردستان كەچی ئێستا دەستەڵاتدارانی رۆژئاوا كە مەبەستم پەكەكەیە سوودیان لەو دەرفەتە مێژوویە وەرنەگرت.
(د.عەلی میران) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “لابردنی ناوی رۆژئاوای كوردستان لە لایەن پەیەدەوە بەكارهێنانی ناوی باكووری سووریا، لای خەڵكی رۆژئاوای کوردستان شتێكی زۆر غەریبە و لە مانگی تەممووزی رابردوودا سەركردەیەكی پەكەكە بەناوی (ڕەزا ئاڵتۆن)، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەیەكی لوبنانی ئاماژەی بۆ دابوو كه، ناوی رۆژئاوای كوردستان شتێكی زیادەیە، كوردی سووریا ئەوە ناخوازن و پێویستە بگۆڕدرێت بۆ باكووری سووریا، ئەوەی لە رۆژانی رابردوویشدا پەیەدە كردی بە لابردنی ناوی رۆژئاوای كوردستان و دانانی باكووری سووریا، هەمان قسەی ئەو سەركردەیەی پەكەكە بووە، ئەمەش پیشان دەدات پەیەدە هەر پەكەكەیە و پەكەكەش فەرمان لە هەندێ لایەنی دیكە وەردەگرێت، بەكارهێنانی باكووری سووریایش دەریدەخات کە كورد لە سووریا هیچی بەدەست نییە.”
ئەو شارەزایەی كاروباری سووریا ههروهها دەڵێ، ”لە سەردەمی حزبی بەعسی عێراقیدا بە باشووری كوردستانیان دەگوت باكووری عێراق، ههڵبهته ئەوە تەنیا ئەدەبیاتی حزبی بەعسە. ئێستایش ئەوەی دەڵێ باكووری عێراق بەوە هەژمار دەكرێت كه گرێدراوی حزبی بەعسی شوڤێنییە. بەریتانیا پێش سەد ساڵ ناوی ناوچەكەی ناوە رۆژئاوای كوردستان و هەموو جیهان دەزانێ ناوچەیەكی كوردستانییە، دوای سەد ساڵ ئێستا پەكەكە ناوەكەی گۆڕی بۆ باكووری سووریا.”
(د.عەلی میران) لهسهر ئهو باوهڕهیه كه، كورد لە رۆژئاوای كوردستان نەیتوانی سوود لە شۆڕشی گەلانی سووریا وەربگرێت، چونكە هەشتهەزار گەنجی كورد لەو شەڕەدا شەهید بوون و خەڵكێكی زۆر ئاوارە بوون، گوتیشی ”ئێستا لە گوندەكانی رۆژئاوای كوردستاندا گەنجی تێدا نەماوە، زیانی زۆر بە گەلی كورد گەیشتووە، بەڵام لە سەرەتای شۆڕشەوە باشتر بوو هەتا (بەشار ئەسەد) خۆی ددانی بە كورد دانا لەوەی ناسنامەیان بۆ بگەڕێنێتەوە و، دەیگوت، كورد لە من زەرەرمەندتر بوونە، بەداخەوە دواتر كە (بەشار) بینی ئەوانەی دەستەڵاتدارانی كورد دەیكەن لە هەموو بەڵێنەكانی پاشگەز بوویەوە، هەتا رۆژئاوای كوردستان نەیتوانی سوود لە سیاسەت و ئەزموونی (سەرۆك بارزانی) و هەرێمی كوردستان وەربگرن و بە هێزێكی یەكگرتوو شۆرش بكەن. ئەمەریكا و رووسیا و هاوپەیمانان بایهخی زۆریان بە كوردی رۆژئاوا دەدا، كەچی پەیەدە نەیهێشت بەردەوامی هەبێـت و سوود لەو هاوكاری و ئهو گرینگیدانەی هاوپەیمانان وەربگرن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
