شبكة لالش الاعلامية

ل سویسرا سێ کوردێن ئێزدی گیانێ خۆ ژ دەست دا

ل سویسرا سێ کوردێن ئێزدی گیانێ خۆ ژ دەست دا

رووداو – هەولێرslide1

لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی سویسرا سێ کوردی ئێزدی کەوتنە ژێر شەمەندەفەر و گیانیان لەدەستدا.

تەڵاڵ هەسکانی، رۆژنامەڤان و چالاکوانی کوردی ئێزدی، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “کاژێر 2:30 خولەکی رۆژی پێنجشەممە 5-1-2017، سێ گەنجی کوردی ئێزدی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەونە ژێر شەمەندەفەر و گیانیان لەدەستدا”.

لەبارەی ناوی ئەو سێ کوردەی ئێزدیە، تەڵاڵ هەسکانی گوتی “ناویان ( زێدان برهیم سفر، زیاد برهیم سفر و مەسعود قاسو حەسەن) بووە، دوو لەوان برای یەکدین و ئەوی دیکەشیان هاوڕێیان بووە”.

بەگوتەی تەڵاڵ، ئەوان نزیکەی ساڵ و نیوێکە لەڕێگای قاچاخدا چوونەتە وڵاتی سویسراو و لەوێ نیشتەجێبوون.
ئەو سێ گەنجە تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 23 ساڵیدایە و خەڵکی کۆمەڵگای خانەسۆری سەر بە قەزای شنگالن، کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دایە.

بەهۆی شەڕی چەکدارانی داعش و هاتنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکانیان، زۆربەی خەڵکی خانەسۆر ئاوارەی پارێزگای دهۆکن و بەشێکیشیان روویان کردووەتە ئەوروپا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كوردێن ئێزدی دێ‌ داخوازیێن خۆ گەهیننە سەرۆك بارزانی

Lalish Duhok

وەیس نایف:حکوومەتا عێراقێ دكارت ب ساناهى پەکەکێ ژ شنگال دەربێخت

Lalish Duhok

ڕێڤه‌به‌رێ ناحيا خانكێ:پێشنيار و بۆچوونێن وه‌لاتيان به‌رچاڤ دێ ئێنه‌ وه‌رگرتن

Lalish Duhok