شبكة لالش الاعلامية

دەیلی تایمز: بەرى دەستبەکاربوونێ، چێشتخانەیەک ب ناڤێ ترامپ ل کوردستانێ هاته‌ ڤه‌كرن

دەیلی تایمز: بەرى دەستبەکاربوونێ، چێشتخانەیەک ب ناڤێ ترامپ ل کوردستانێ هاته‌ ڤه‌كرن 

ZNA- هەولێرtrumpduhok

بەر لە دەستبەکاربوونی لەم مانگەدا وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پارێزگای دھۆک چێشتخانەیەک بەناوی ترامپەوە کراوەتەوە.

بە پێی ھەواڵێکی دەیلی تایمز، خاوەنی چێشتخانەکە، “نایدار زاوێتەیی” وتوویەتی، جگە لەوەی ئەو ناوەی بۆ قازانجی بازرگانی بەکار ھێناوە،‌ ئەو ترامپی خۆشدەوێت و سەرسامە بە سووربوونی ئەو سەرۆکە لەسەر بڕیاردان.

ھەروەھا نایدار وتوویەتی: “من لەو کاتەوە حەزم کرد ناوی ترامپ بۆ چێشتخانەکەم ھەڵبژێرم، کە کاندید بوو لە ھەڵبژاردنەکان ستایشی ئازایەتیی پێشمەرگەی کرد و ڕایگەیاند کە ڕاستەوخۆ پشتیوانیی پێشمەرگە دەکات، بۆیە وتم ئەوە ئەو سەرۆکەیە کە داعش لە ناودەبات و توند و خاوەن بڕیارە.”

سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەدات کە ئۆباما ماوەی ھەشت ساڵە سەرۆکە تا ئێستا چێشتخانەی بە ناوەوە نەکراوە، بەڵام ترامپ بەر لەوەی دەستبەکاربێت چێشتخانەیەکی ماسیی لە دھۆک بە ناوەوە کراوە، کە خواردنێکی پەسەندکرا و میللییە لە کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کچەکا دهۆکێ وەک نوێنەرا ئیراقێ ل گۆپیتکا یۆئێنێ یا گەنجان ھات ھەلبژاتن

Lalish Duhok

گه‌نجه‌كێ كوردستانێ 100 فرۆكێن بێ فرۆكه‌ڤان دروست دكت

Lalish Duhok

ده‌رونناسه‌ك:باشتره‌ پێكئینانا هه‌ڤژینیێ دناڤبه‌را 25تا30 سالیێ دا بت

Lalish Duhok