شبكة لالش الاعلامية

رۆژانە چەند سەعاتا فەیسبوکى ڤه‌ دكه‌ى! زیانا بزانە

رۆژانە چەند سەعاتا فەیسبوکى ڤه‌ دكه‌ى! زیانا بزانە
SNN:

بەرپرسێکی گەورەی کۆمپانیای فەیسبوک دانی بەوەدا نا کەئالودەبوون بەبەکارھێنانی فەیسبوکەوە زیانی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
لەوبارەیەوە (دەیڤد گینسبێرگ) بەرپرسی بەشی توێژینەوەکانی فەیسبوک ئاشکرایکرد بەکارھێنانی فەیسبوک لە(١٠ دەقیقە) زیاتر لەرۆژێکدا کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر تەندروستی و ھەستی نەرێنی دروست دەکات.
لەوبارەیەوە توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگنی ئەمریکای بەنمونە ھێنایەوە کەدەریخستوە چۆن گەڕانی ھەڕەمەکی بەنێو پۆستەکانی فەیسبوکدا بۆ ماوەی ١٠ دەقیقە رۆژانە ھەستی نەرێنی لای خوێندکاران دروست دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوانەی کەبەردەوامن لەکارلێک و پەیوەندیی لەگەڵ ھاورێکانیان لەم تۆڕەوە کەمتر توشی ھەستە نەرێنییەکە دەبن لەچاو ئەوانەی ئالودەی فەیسبوکن بەبەردەوامیی.
لەلایەکی ترەوە توێژینەوەیەکی زانکۆی دییگۆ ویل لەئەمریکا گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کەئالودەبوانی ئەم تۆرە کۆمەڵایەتییە بەشێوەیەکی گشتی گرفتی مێشکیان ھەیە لەچاو ئەوانەی کەمتر فەیسبوک و تۆڕەکانی تر بەکاردەھێنن.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کەزۆر بەکارھێنانی فەیسبوک توشی ھەستی ماندوێتی و نائومێدی و نیگەرانی دەروونی دەکات، لەپەیوەندییە کۆمەڵایەتی و چالاکییە وەرزشیەکان بەدوورت دەگرێت، ئەو رووناکییەش کەلە ئامێرە دیجیتاڵییەکانەوە دروست دەبێت دەبێتە ھۆی ئەوەی شەوان توشی کەم خەویی ببیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن خوارنا ماسى

Lalish Duhok

نوشداره‌ك: خوارنا ده‌رمانان بێ نوشدار ئه‌ڤێ كاره‌ساتێ په‌یدا دكه‌ت

Lalish Duhok

کاهو دژی قەڵەوییە

Lalish Duhok